فێدرەر بیر لەوازهێنان ناكاتەوە

وەرزش

08/03/2021‌ 200 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فێدرەری تەمەن 39 ساڵ، لەساڵی پار توشی پێكان بوو لەئەژنۆیداو هەتا ئەمساڵ دوو نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوەو لەئێستا ئامادەیی گەڕانەوەی بۆ یاریگاكان هەیە.

ڕۆجێر فێدرەری یاریزانی تێنسی سەر زەوی پاش 14 مانگ لەئامادەنەبوونی لەیاریگاكان دەڵێت:"هێشتا چیرۆكەكە كۆتایی پێنەهاتووە".

فێدرەری سویسری، بەشداری بیستەمین فێستیڤاڵی "گراند سەلام" دەكات بۆ پاڵەوانێتی كراوەی تێنسی سەر زەوی لەوڵاتی قەتەر.

ئەم دەركەوتنەی فێدرەر، پاشئەوەدێت كە ساڵی پار لەپاڵەوانێتی ئوستورالیای كراوە بەرامبەر نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی توشی پێكان بوو.

فێدرەر وتی:"دەزانم ئەوە شتێكی نامۆیە كەسێك لەتەمەنی 40 ساڵی بگەڕێتەوە بۆ یاریكردن، بەڵام من لەپێكان چاكبوومەتەوەو هیچ ئازارێكم نییە".

فێدرەری تەمەن 39 ساڵ، لەساڵی پار توشی پێكان بوو لەئەژنۆیداو هەتا ئەمساڵ دوو نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوەو لەئێستا ئامادەیی گەڕانەوەی بۆ یاریگاكان هەیە.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ