بۆ ئەوەی شۆفێرییەكی سەلامەت بكەیت لەشەواندا گوێ لەم ئامۆژگارییانە بگرە

هەمەڕەنگ

08/03/2021‌ 381 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارثريَس:

زۆرێك لەشۆفێرەكان، لەكاتی شەواندا سەفەری درێژناكەن، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی توانای بینینیان كەمە، یاخود شۆفێرەكان چونەتە تەمەنەوەو بەشێوەیەكی جینائی چاویان كز بووە.

لەزۆرێك لەوڵاتان گەورەترین ڕووداوی مردنەكان ڕووداوی هاتوچۆیە، هۆكارەكەیش بۆ ئەو شۆفێرانە دەگەڕێتەوە كە خەواڵوون، یاخود ناهۆشیارانە شۆفێری دەكەن.

باشترین ئامۆژگاری بۆ ئەوەی لەشەواندا شۆفێرییەكی سەلامەت بكەیت:

- رۆیشتن بۆ لای پزیشك بۆ وەرگتنی چارەسەر بۆ چاوەكانت و پێویستی شەوان.
- پێویستە شۆفێرەكە بەباشی نوستبێت و كوپێك قاوە بخواتەوە.
- پێویستە لایتەكانی پێشەوەوە و دواوەی ئۆتۆمبێلەكە بەباشی كار بكەن و هیچ گرفتێكیان تێدا نەبێت.
- پێویستە ئاوێنەكان تەمیان لەسەر نەنیشتبێت و گرنگترینیان ئاوێنەی ناو ئۆتۆمبێلیكەیە،
- پێویستە مەودایەك لە نێوان خۆت و ئۆتۆمبێلێكی تر بهێڵیتەوە و بە خێراییەكی مامناوەند لێبخوڕیت بۆ ئەوەی ژیانی خۆت و كەسانی تر نەكەیتە مەترسییەوە.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ