شارپرێس:
د.به‌رهه‌م ساڵح له‌باره‌ى ویلایه‌تى دوه‌میه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌وه‌خودا ده‌زانێت، كه‌وتوه‌ته سه‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن"، ده‌شڵێت:"له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان له‌په‌یوه‌ندیدام بۆئه‌وه‌ی دۆسیه‌یه‌كی گرنگ كاری له‌سه‌ربكرێت ئه‌ویش گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و پارانه‌ی براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ڕه‌نگه برابێتنه پایته‌خته‌كانی دیكه‌و وه‌به‌رهێنانی پێوه‌بكرێت"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "كاركردن له‌عێراق ئاسان نییه، دۆخه‌كه به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا هه‌یه به‌رده‌وامنابێت، پێویسته ڕاشكاوبین‌و سوربین له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مان‌و بڵێن به‌سه".
له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سكاى نیوزى عه‌ره‌بى، د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق چه‌ند پرسیارێكى گرنگى وه‌ڵامدایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ڵبژاردن له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ردا ده‌كرێت، هه‌روه‌ها پێویسته بكرێت ئه‌وه به‌ڵێنێكه به‌خۆمانداوه‌و داواكارییه‌كی به‌رفراوانی گه‌ل‌و ڕێككه‌وتنی سیاسی ئاشكرایه، له‌زۆر بۆنه‌شدا جه‌ختمان لێكردوه‌ته‌وه".
ئێوه له‌خۆپیشاندانه‌كانی ئۆكتۆبه‌ره‌وه هاتوون، ده‌بینین هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌دۆخێكدا تێپه‌ڕده‌بێت وه‌ك: تیرۆركردن، میلیشیاكان، چه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت..
به‌رهه‌م ساڵح: كاركردن له‌عێراق ئاسان نییه، به‌ڵام سوربونێك هه‌یه بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌موو ئه‌زموونه‌كان، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنه‌كان گرنگن بۆ دروستكردنی قۆناغی نوێ، دۆخه‌كه به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا هه‌یه به‌رده‌وامنابێت، پێویسته ڕاشكاوبین‌و سوربین له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مان‌و بڵێن به‌سه.....
ئاڕاسته‌كه ئه‌وه‌یه له‌بری شه‌ڕكردن له‌سه‌ر شه‌قام، بچینه‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، دۆخه‌كه ئاسان نییه، شتێكی دیكه له‌عێراق له‌باره‌ی كێشه‌كانه‌وه قسه‌مان كرد، به‌ڵام گه‌نده‌ڵی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌م وڵاته، گه‌نده‌ڵی ئه‌وه‌یه ئابووریی سیاسی درێژه به‌توندوتیژی‌و ململانێكان ده‌دات.. گه‌نده‌ڵی دارایی هه‌ڵبژاردنی ده‌وێت بۆئه‌وه‌ی درێژه بدات به‌دۆخه‌كه‌و به‌وشێوه‌یه بازنه‌كه به‌رده‌وامده‌بێت، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئه‌نجامده‌درێت وه‌ك ئه‌وه‌ی بڕیاری لێدراوه، به‌ڵام جه‌خت له‌هه‌ڵبژاردنێكی پاك‌و بێگه‌رد ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها گرنگه دڵنیایی به‌خه‌ڵكی بدرێت له‌و ڕوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه پاك‌و بێگه‌رد ده‌بێت، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی به‌شداریكردن كه‌مده‌بێت، چونكه خه‌ڵكی متمانه‌ی نه‌ماوه، هه‌ندێك ڕێكارمان گرتوه‌ته‌به‌ر، جارێكی دیكه ده‌ڵێم گه‌نده‌ڵی دارایی ئابووریی سیاسه‌ته بۆ توندوتیژی، دۆخێكی ئاژاوه‌و ناسه‌قامگیر ده‌هێنێته ئاراوه، وه‌ك هه‌میشه په‌یوه‌ندی ده‌به‌ستێت به‌گه‌نده‌ڵیی هه‌ڵبژاردنه‌وه، ئه‌ركمانه وه‌ك ده‌وڵه‌ت‌و حكومه‌ت‌و عێراقییه‌كان، كاربكه‌ین بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی ڕاسته‌قینه بۆ ڕێگریكردن له‌یاریكردن‌و ساخته‌كاریی به‌هه‌ڵبژاردنه‌وه، هاوڵاتیانی عێراقیش ده‌بێت خاوه‌نی قسه‌ی خۆیان بن له‌هه‌ڵبژاردندا.
به‌ڵام لێپرسینه‌وه له‌كه‌س نه‌كرا..(به‌رهه‌م ساڵح: ئه‌وه ڕاست نییه)... كه‌س له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی دارایی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرا، ئه‌وانه هاشم هاشمیان تیرۆركرد دواتر ئازادكران، خه‌ڵكی ده‌ترسن هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وامیدان به‌م سیستمه گه‌نده‌ڵه دووپاتبكاته‌وه....
به‌رهه‌م ساڵح: په‌یوه‌ست به‌دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیی جموجوڵێكی زۆر هه‌یه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیی مه‌ترسیدار، دادگاكان كاری خۆیانی له‌سه‌رده‌كه‌ن، ئه‌وه یه‌كه‌م، خاڵی دوه‌م له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان له‌په‌یوه‌ندیدام بۆئه‌وه‌ی دۆسیه‌یه‌كی گرنگ كاری له‌سه‌ربكرێت ئه‌ویش گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و پارانه‌ی براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ڕه‌نگه برابێتنه پایته‌خته‌كانی دیكه‌و وه‌به‌رهێنانی پێوه‌بكرێت، وه‌شاندنی گورز له گه‌نده‌ڵیی، بنه‌مایه بۆ دۆخی ئه‌منی له‌بار، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی پاك‌و بێگه‌ردمان هه‌بێت‌و عێراقییه‌كان دڵنیابن له‌وه‌ی یاری به‌ده‌نگه‌كانیانه‌وه نه‌كراوه‌و ڕێز له‌بۆچونه‌كه‌یان ده‌گیرێت گرنگه زۆر بۆ دۆخی سیاسی‌و هاوڵاتیان متمانه‌یان به‌هه‌ڵبژاردن هه‌بێ، بچینه ئه‌و دیالۆگه‌وه بۆ ئاینده‌ی عێراق كه سیستمێكی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای سودوه‌رگرتن له‌ڕابردوو دروستبێت، ئه‌وه جه‌وهه‌ری كێشه سیاسییه‌كه‌یه.
پێشبینیت چییه، هه‌ڵبژاردن دواده‌كه‌وێت؟
به‌رهه‌م ساڵح: نا به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ڵبژاردن له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ردا ده‌كرێت، هه‌روه‌ها پێویسته بكرێت ئه‌وه به‌ڵێنێكه به‌خۆمانداوه‌و داواكارییه‌كی به‌رفراوانی گه‌ل‌و ڕێككه‌وتنی سیاسی ئاشكرایه، له‌زۆر بۆنه‌شدا جه‌ختمان لێكردووه‌ته‌وه.
ویلایه‌تی دوه‌مت وه‌رده‌گریت؟
به‌رهه‌م ساڵح: ئه‌وه‌خودا ده‌زانێت، ئه‌وه كه‌وتوه‌ته سه‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، وتم ئێمه داوای هه‌ڵبژاردنێكی پاك‌و بێگه‌رد ده‌كه‌ین، ئه‌نجامه‌كان بۆ ئێمه ئاشكرانییه.