شارپرێس:
ڕابیتەی ئەڵمانیی بۆ نەخۆشییەکانی پێست دەڵێت، نینۆک وەک ئاوێنەیەک وایە بۆ تەندروستیی مرۆڤ، بەجۆرێک ڕەنگو شێوەکەی ئاماژەی کەمی ڤیتامینو کانزاکان ئاشکرادەکاتو تووشبوون بەهەندێک نەخۆشیی وەک نەخۆشییەکانی دڵو شێرپەنجە پیشاندەدات.
ڕابیتەکە دەڵێت، ڕەنگی قاوەیی زەردباو ئاماژەیە بۆ تووشبوون بەکەڕوەکان، لەکاتێکدا ڕەنگی سەوز دەریدەخات کە تووشی بەکتریای بایۆسیانین بووە، کە بەزۆری ئەو بەکتریایە هێرشدەکاتەسەر ڕێڕەوە هەواییەکانو میزەڕۆی مرۆڤ.
هەرچی ڕەنگی تۆخە بەگشتیی ئاماژەیە بۆ کوترانەوەی نینۆک، ئەگەرنا سەرەتای ئاماژەی تووشبوونە بەنەخۆشیی شێرپەنجەی پێستی رەش.
نینۆکی وشکو فشەڵ، ئاماژەیە بۆ کەمی ڤیتامین B7 ناسراو بە"بیۆتین"، کاتێکیش نینۆکەکەکان چاڵ دەبنو شێوەی کەوچک وەردەگرن، ئەوە مانای وایە تووشی کەم خوێنیو کەمی ئاسن بوویت، هەرچی ئەو نینۆکانەن کە بەرەو دەرەوە قۆقز بوونەتەوە، ئەوە وەک نیشانەی تووشبوونە بەنەخۆشییەکانی دڵو سییەکان.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی