چەند سەگێك خانمێكی بەساڵاچوو لەماڵەكەی خۆیدا دەكوژن

هەمەڕەنگ

03/04/2021‌ 278 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەینی ڕابردوو لەشاری بێرمنگهامی ئینگلتەرا، چەند سەگێك، خانمێكی بەساڵاچوو كە تەمەنی لەحەفتاكاندایە لەباخی خانووەكەی خۆیدا دەكوژن.

پۆلیسی ئەوشارە ڕایگەیاند زانیاریمان بەدەستگەیشت كە خانمێك لەلایەن چەند سەگێكەوە بەسەختی برینداركراوە.

پۆلیس دەڵێت:"سەرەڕای گەیاندنی خانمە پیرەكە بەنەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكانییەوە لایەنی پزیشكی نەیتوانی هیچ شتێك بۆ ژیانی خانمەكە بكات".

لەلێكۆڵینەوە بۆ لاشەی خانمەكە، لایەنی پزیشكی ئەوەیانخستووەتەڕوو، ئەم خانمە لەلایەن چەند سەگێكەوە پەلاماردراوەو نەیتوانیوە خۆی دەربازبكات.

بەڵام لە لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسدا هاتووە، "پیاوێكی تەمەن 43 ساڵ دەستگیركراوە، گومانی ئەوە دەكرێت ئەو پیاوە خاوەنی سەگەكان بێت‌و بوبێتە هۆی كوشتنی خانمە پیرەكە".

ڕەنج ڕەسوڵ

بەپەلە