LG بەرهەمهێنانی مۆبایل بەتەواوی ڕادەگرێت

هەمەڕەنگ

05/04/2021‌ 300 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای بەناوبانگی LG ڕایگەیاند، كۆمپانیاكە لەمانگی پێنجی ئەمساڵ، بەتەواوی بەشی بەرهەمهێنانی مۆبایل دادەخات.

كۆمپانیا كۆرییەكە ڕاپۆرتی پەیوەست بەداخستنی بەشی مۆبایلی هۆشمەند پشتڕاستدەكاتەوەو ئەمەیش بەهۆی ئەوەوەیە كە زیانێكی زۆری بەركەوتووە.

كۆمپانیاكە باسی لەوەكردووە، بە داخستنی ئەو بەشە دەیەوێت تەركیز بخاتەسەر بەشەكانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی كارەبایی‌و ڕۆبۆتی هۆشمەندو ئامێرە پێویستییەكانی ناوماڵ.

داخستنی بەشی مۆبایلی كۆمپانیا پەیوەستە بەوەی كە زیانێكی زۆر لەوبەشەدا هەبووە، ڕكابەری مۆبایلە هۆشمەندەكان زۆر بەهێزە، بەتایبەتی لەلایەن كۆمپانیای سامسۆنگ‌و كۆمپانیا چینییەكانەوە.

LG كۆتا مۆبایلی چەماوەی لەمساڵدا ڕاگەیاند، هەتا مانگی پێنج بەردەوامدەبێت لەفرۆشتنی مۆبایلەكانی، پاشان كارمەندەكانی ئەو بەشە دەگوازێتەوە بۆ بەشەكانی تر، واتا كارمەندەكان كارەكانیان لەدەستنادەن.

ڕەنج ڕەسوڵ