شارپرێس:
پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی هەڵوێستی كۆتایی
خۆی و یانەكەی سەبارەت بە هالاند دەربڕی و كە لە ئێستادا نایانەوێت گرێبەست لەگەڵ
ئەو یاریزانە واژۆ بكەن.
ئیرلینگ هالاندی تەمەن 20 ساڵی نەرویجی و یاریزانی
بروسیا دۆرتمۆند، لەلایەن زۆرێك لە یانەكانەوە چاوی خراوەتە سەر، بە تایبەتی
لەلایەن مانچستەر سیتی و ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە.
لە ئێستادا مینیۆ ڕایۆڵای بەڕێوبەری كارەكانی هالاند
دەچێتە لای یانەكان بۆ ئەوەی بزانێت چی پێشكەشی هالاند دەكەن و كام یانە زۆرترین
خزمەتگوزاری پێشكەش دەكەن.
لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، پیپ گواردیۆلای ئیسپانی
ووتی: "هالاند یاریزانێكی بەتوانایە، تەنانەت كەسێكی نابینایش ناتوانێت
ئینكاری لەوە بكات كە هالاند لە چاو تەمەنەكەیەوە ئاستێكی باڵای هەیە".
پیپ ووتی: "بەڵام ئێمە وەكو مانچستەر سیتی ئامادە
نین 100 ملیۆن یۆرۆ بە یاریزانێك بدەین، من باوەڕم وایە تۆپی پێ بە كۆمەڵ دەكرێت
پەیوەست نییە بە تەنها یاریزانێكەوە".
هەروەها ووتی: "لەگەڵ ئیدارەی یانەی مانچستەر سیتی
قسەمان كردووە، نازانین لە داهاتوودا چی ڕوودەدات، بەڵام لە ئێستادا خواستمان لەسەر
ئەو گرێبەستە نییە".
ڕەنج ڕەسوڵ