یاریزانێكی لیڤەرپول دەڵێت لەلایەن ناوبژیوانەوە ستەممان لێكرا

وەرزش

07/04/2021‌ 296 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پیتەر كراوچ، یاریزانی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی لەلێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، "لەلایەن ناوبژیوانی یارییەكەوە ستەممان لێكرا".

لەڕكابەرێتیەكانی خولی پاڵەوانێتی ئەوروپا یانەی ڕیاڵ مەدریدو لیڤەرپوڵ ڕووبەڕووی یەكبوونەوە، ڕیاڵ مەدرید بەئەنجامی 3-1 بردییەوە.

كراوچ دەڵێت:"گۆڵی دووەمی ڕیاڵ مەدرید 100% هەڵەبوو، پێشتر یاریزانێكی ئەو یانەیە هەڵەی ئەنجامداو ناوبژیوان بەهەڵە ئەژماری نەكرد، ئەو تۆپە بوو بەهێرشێك بۆ ئەو یانەیەو گۆڵی پێ تۆماركرا".

لەهەفتەی داهاتوو هەردوو یانەكە لەیاریگای ئەنفێڵد ڕۆدی لیڤەرپوڵ ڕووبەڕووی یەكده‌نەوە، پێویستە لیڤەرپول دوو گۆڵی بێ وەڵام تۆماربكات بۆ ئەوەی ئەم قۆناغە تێبپەڕێنێت.

ڕەنج ڕەسوڵ