لەگەرمیان ھەزار ھاوڵاتی ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە

کوردستان

07/04/2021‌ 72 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

 دکتۆر سیروان محەمەد بەرێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەماوەی یەک ھەفتەدا ھەزارھاونیشتیمانی ڤاکسینیان وەرگرتوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، سێ مەڵبەندی تەندروستی لەکەلار و کفری و ناحییەی رزگاری دانراون بۆ پێدانی ڤاکسین بەھاونیشتیمانیان.

تائێستا به‌دوو وه‌جبه‌ هه‌ردوو ڤاكسینى (سینۆ فارما)ى چینى‌و (ئه‌سترازینكا)ى به‌ریتانى گه‌یشتونه‌ته‌ عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ى زۆر جێگه‌ى سه‌رنج‌و گومانه‌ لاى هاوڵاتیان ئه‌وه‌یه‌، هیچ كام له‌سه‌رۆك وه‌زیران‌و جێگره‌كه‌یی‌و سه‌رۆكى هه‌رێم‌و به‌رپرسانى دیكه‌ى باڵاى حزبى‌و حكومى (جگه‌ له‌وه‌زیرى ته‌ندروستى‌و به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى پارێزگاكان) كه‌سیان له‌و پێكوته‌یه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌‌و له‌شاشه‌كانه‌وه‌ ده‌رنه‌كه‌وتون.

هاوکات هاوڵاتیانیش وەک پێویست ناچن بەدەم بەوەرگرتنى ڤاکسینەکەوە، بەهۆی ئەوەى کە گومان لەسەر بەکارهێنانەکەی دەکەن.

س.هـ