شارپرێس:
جیسی لینگاردی تەمەن 28 ساڵی یاریزانی یانەی مانچستەریونایتد، لەمانگی یەكی ساڵی ڕابردوو، بەشێوەی خواستن ڕووی لەیانەی وێستهام یونایتد كرد.
لینگارد لەلیستی یاریزانە سەرەكییەكانی یانەكەی نەمابوو، بۆ ئەوەی هەلی زیاتری یاریكردنی هەبێت، بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی شەش مانگ ڕووی لەیانەی وێستهام كرد.
ئاستی لینگار 180 پلە گۆڕا، لەیانەی وێستهامو لەم وەرزەدا، توانیویەتی لەخولی ئینگیزی شهش گۆڵ تۆماربكاتو ههشت گۆڵ بۆ هاوڕێكانی دروستبكات.
ڕۆژنامەی دەیلی میرۆر ئاماژەی بەوەكردووە، مانچستەریونایتد دڵنیایە لەوەی یانەی وێستهام سورە لەسەر گرێبەست واژۆكردن لەگەڵ لینگارد.
گرێبەستی لینگارد لەساڵی 2022 لەگەڵ مانچستەریونایتد كۆتایی پێدێت، یانەی شەیتانە سورەكان بڕی 30 ملیۆن یۆرۆی بۆ فرۆشتنی یاریزانەكەی تەرخانكردووە.
ڕەنج ڕەسوڵ