بەرشەلۆنە گرێبەستی پێدری نوێدەكاتەوە

وەرزش

08/04/2021‌ 356 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئیدارەی نوێی یانەی بەرشەلۆنە، بەوردی شیكاری بۆ بارودۆخ‌و گرێبەستی یاریزانان‌و نوێكردنەوەی گرێبەستەكانیان دەكات.

پێشتر یانەكە به‌ڵێنى بەعوسمان دیمبڵی‌و چەند یاریزانێكی تر دابوو، به‌ڵام لەئێستادا یانەكە بۆچونی گۆڕاوەو دەیەوێت گرێبەستی پێدری نوێبكاتەوە.

پێدری، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی بەرشەلۆنەیە، بڕیاروایە گرێبەستەكەی بۆ چوار وەرزبێت، دوو ساڵ بەموچەی یاریزانەكانی پلە دوو دوو ساڵیش بەموچەی یاریزانی پلە یەك.

بەڵام لەئێستادا ئیدارەی یانەكە بڕیارەكەی گۆڕیوە، دەیەوێت گۆڕانكاری لەگرێبەستی پێدری بكات، بۆ ماوەیەكی درێژتر لەیانەكە بمێنێتەوەو موچەكەی زیادبكرێت.

ڕەنج ڕەسوڵ