شارپرێس:
دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەبەرامبەر سکاڵای ئەو دایکو باوکانەی بەهۆی نەکوترانی منداڵەکانیان دژ بەكۆرۆنا لەدایەنگە وەرنەگیراون تۆماریان کردووە، ههڵوێستى خۆى ئاشكراكردوهو ڕایگهیاندوه، "کوتانى زۆرەملێ لەکۆمەڵگەیەکی دیموکراتیدا پێویستەو دژ بەڕێککەوتننامەی ئەروپای مافەکانی مرۆڤیش نییە".
نیکۆلاس هێرڤیۆ مافناسو پسپۆڕ لەدادگا ئەوروپییەکە بەئاژانسی "فڕانس پرێس"ی وتووە، "بڕیارى كوتانى زۆرەملێی خەڵک، كاریگهرى باشى دهبێت بۆ ڕێگریكردن لهبڵاوبونهوهى خێرى هاوشێوهى ئێستاى ڤایرۆسى كۆرۆنا".
وتوشیەتی:"بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا تێبینی کۆدەنگییەکی گشتی دەکات لەسەر کاریگەرییە بەسوودەکانی کوتان دژە باڤایرۆسی كۆرۆنا، مادام چاودێرییەکی توندی زانستی لەسەری هەبێت".
جەختیشیکردۆتەوە، دادگاکە پشتگیریی پڕەنسیپی هاوکوفی کۆمەڵایەتیی دەکات کە دەکرێت ببێتە پاساوی سەپاندنی کوتانی بەکۆمەڵ، تەنانەت بەسەر ئەوانەشدا کە پێیانوایە کەمتر مەترسیی نەخۆشییەکەیان لەسەرە، لەکاتێکدا بابەتەکە پەیوەستە بەپاراستنی کەسە هەرە لاوازەکانەوە.
دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەبڕیارهكهى خۆیدا وتویەتی:"کوتانی بەزۆری منداڵان لەکۆماری چیک لەدژی نۆ نەخۆشییەکانی (دیفتریا، تیتانۆسو ئیفلیجی منداڵان...) بەپێشێلکردنی بەندەکانی پەیماننامەی مافی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی ڕێزگرتن لەژیانی تایبەتی کەسەکان هەژمارناکرێت.