بۆچونی پیۆڵ و ڕائول لەسەر یارییەكەی كلاسیكۆ

وەرزش

10/04/2021‌ 215 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمشەو یاری كلاسیكۆی ڕیاڵ مەدریدو بەرشەلۆنە لەهەفتەی 30 خولی ئیسپانی، لەیاریگای ئەلفریدۆدی ستیڤانۆ بەڕێوەدەچێت.

ئەم یارییە بۆ هەردوو یانەكە گرنگە، بەرشەلۆنە دووەمی خولی ئیسپانییەو بەخاڵێك لەدوای ئەتلەتیكۆ مەدریدەوەیە، ڕیاڵ مەدرید لەپلەی سێیەمەو سێ خاڵ لەدوای بەرشەلۆنەیە.

پیۆڵ، بەرگریكاری پێشووی بەرشەلۆنە دەڵێت:"ئەم یارییە زۆرگرنگەو یارییەكی سەختە بۆ هەردوولا، بەڵام بەرشەلۆنە بۆ سێ خاڵی یارییەكە دەچێتە مەدریدو سەركەوتن بەدەستدەهێنێت".

ڕائول گۆنزالێزی یاریزانی پێشووی ڕیاڵ مەدرید وتی:" ئەم یاریە گرنگترین یاری ئەم وەرزەی خولی ئیسپانییە لەبەرئەوەی هەردوو یانەكە دەچنە قۆناغێكی ترەوە، پێموایە ڕیاڵ مەدرید دەیباتەوە".

یەكێتیی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ خیل مانزانۆی وەكو ناوبژیوای یارییەكە دەستنیشانكردووە، پێنجشەمەی ڕابردوو یەكێتییەكە ماتیۆ لاهۆزی وەكو ناوبژیو دەستنیشانكرد، بەڵام بەهۆی پێكانەوە ناتوانێت یارییەكە بەڕێوەببات.

ڕەنج ڕەسوڵ