پێكهاتەی ڕیاڵ مەدریدو بەرشەلۆنە بۆ یارییەكەی ئەمشەو

وەرزش

10/04/2021‌ 171 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

چەند كاتژمێرێكی ماوە بۆ ئەوەی یاری كلاسیكۆی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید دەستپێبكات، كە یارییەكی گرنگ و یەكلاكەرەوەیە بۆ هەردوو یانەكە.

ئەم وەرزە یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و ئەتلەتیكۆ مەدرید، بە سەختی ڕكابەری دەكەن بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیسپانی (لالیگا).

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، بەم شێوەیە پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەی بڵاوكردووەتەوە:

پێكهاتەی ڕیاڵ مەدرید:
گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتۆوا
هێڵی بەرگری: لۆكاس ڤاسكێز، ئیدیر میلیتاو، ناچۆ، فێرلاند مێندی
هێڵی ناوەڕاست: كاسیمیرۆ، لۆكا مۆدریچ، تۆنی كروس
هێڵی هێرشبردن: ماركۆ ئەسینسۆ، كەریم بنزیما، ڤینیوس جۆنیۆر

پێكهاتەی بەرشەلۆنە:
گۆڵپارێز: تیرشتیگن
هێڵی بەرگری: مینگوێزا، جێرارد پیكی، كلیمۆن لینگلیە
هێڵی ناوەڕاست: بۆسكێتس، فرینكی دی یۆنگ، پێدری، سێرجینۆ دێست، جۆردی ئەلبا
هێلی هێرشبردن: لیۆنێل مێسی، عوپمان دیمبڵی

ڕەنج ڕەسوڵ