شارپرێس:
ڤان دی بیك، یاریزانی مانچستەریونایتد، لەباشترین دۆخی وەرزشیی خۆیدا ناژیێت، لەبەرئەوەی نەیتوانی جێگەی خۆی لەپێكهاتەی سەرەكی یانەكەی بكاتەوە.
ڕۆژنامەكان باس لەوە دەكەن، لەهاوینی گواستنەوەی یاریزاناندا، ڤان دی بیك یانەی شەیتانە سورەكان جێدەهێڵێت، چونكە لەسەر كورسی یەدەگ زیندانیكراوە.
یۆڤانتۆسو مانچستەریونایتد بەنیازن ئاڵوگۆڕێك ئەنجامبدەن، ئەدریان ڕابیۆی بەرازیلیو یاریزانی یۆڤانتۆس بچێتە مانچستەریونایتد، ڤان دی بیكیش بچێتە یانەی یۆڤانتۆس.
یۆڤانتۆس موچەیەكی زۆر دەداتە ڕابیۆ كە بڕی 7 ملیۆن یۆرۆی ساڵانەیە، ئەو یاریزانە نەیتوانیوە جێگەی خۆی لەپێكهاتەی سەرەكی یانەكە بكاتەوە، یۆڤانتۆس دەیەوێت لەو موچە زۆرە ڕزگاری ببێتو یاریزانێكی ئاست بەرزی وەكو ڤان دی بیك بهێنێتە ڕیزی یانەكەیەوە.
ڕەنج ڕەسوڵ