شارپرێس:
بەگوێرەی بابەتێکی پێگەی "عەرەبییە نێت"، دۆخی پێست بە خووە رۆژانەییەکانی مرۆڤ کاریگەر دەبێت، بەشێوەیەک دووبارەکردنەوەی هەندێک لەو خووانە دەبنە هۆی خێراکردنی پرۆسی پیربوونی پێست و دەرکەوتنی چرچولۆچی لەسەری، بۆنموونە تیشکی خۆر کاریگەریی ئەرێنی لەسەر تەندرووستیی مرۆڤ هەیە، بەڵام ئەگەر بێت و زیادەرەوی لەبەرکەوتنی ئەو تیشکەدا بکرێت، ئەوە دەبێتە هۆی درووستبوونی چرچولۆچی و پیربوونی پێست، ئەوە جگە لە مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە.
لێرەشدا گرنگترین ئەو خووانە باشدەکەین کە دەبنە هۆی خێراکردنی پرۆسەی پیربوونی پێست:
1. دواخستنی بەکارهێنانی کریمی دژە خۆر
2. خوراندنی چاوەکان بەتوندی
3- خواردنی بڕێکی زۆر شەکر
4- کەم خەوتن
5- زۆر بەرکەوتن بە تیشکی شاشەی ئامێرە زیرەکەکان
6- بەکارهێنانی بەرگی لۆکە بۆ سەرین:
7- ئاڵوودەبوون بە جگەرەکێشان
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی