سه‌رۆككۆمارو سه‌رۆكى هه‌رێم پێكه‌وه‌ باس له‌ بودجه‌و موچه‌ى هاوڵاتیان ده‌كه‌ن

عیراق

10/04/2021‌ 1297 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئێواره‌ى ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢١/٤/١٠ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وكۆبوونه‌وه.‌


له‌دواى كۆبونه‌وه‌كه‌ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ تێیدا هاتوه‌، لە كۆبوونەوەیه‌كدا له‌نێ,ان سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆك كۆمار  هەلومەرجی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتە سیاسییەكان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ كرا و دووپات کرایەوە كە پێویستە زەمینەی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بڕەخسێت و گوزارشتی ڕاستەقینەی ئیرادەی دەنگدەران بێت لەپێناو تێپەڕاندنی قەیران و ناكۆكییەكانی ئێستا و زامنكردنی سەقامگیری و ئارامی لە داهاتوودا.

هه‌ر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، لە كۆبوونەوه‌كه‌دا بە گرنگییەوە باس لە پەسەندكردنی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ و چەسپاندنی پشكی هەرێم كرا، جه‌ختیش كرایەوە كە پێویستە بودجە لەپێناو دابینكردنی خۆشگوزەرانیی ھاووڵاتیان و چارەسەركردنی كێشەكانی بژێوی ژیان و مووچەدا جێبەجێ بكرێت، هاوكات ئاماژە بەوە درا كە پێویستە ئەمە سەرەتای گفتوگۆیەكی بونیاتنەرانە بێت بۆ چارەسەری سەرجەم كێشەكانی نێوان و حكوومەتی فیدراڵ و حكوومه‌تى هەرێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى دەستوور.

له‌كۆتاییدا داواى یه‌كریزى لایه‌نه‌كان كراوه‌و تێیدا هاتوه‌،  گفتوگۆ لەبارەی دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە بەگشتی كرا.،لەمباره‌یه‌وه‌ داكۆكى لە یەكخستنی هێز و تواناكان و نزیكردنەوەی بیروبۆچوونی هێز و لایەنە ناكۆكەكان كرایەوە بە مەبەستی تێپەڕاندنی هەڕەشە و مەترسییەكان.

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆ گه‌شته‌ به‌غداى پایته‌خت و له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌و لایه‌نه‌سیاسیه‌ عێراقیه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌.
ئ.ق