شارپرێس:
هاوهه‌ڵوێستی و ده‌یان وشه‌ی تر كه‌ئاماژه‌بن
بۆ ته‌بایی، له‌نێو فه‌رهه‌نگی سیاسیی حزبه‌كانی كوردستاندا زۆرترینجار به‌كارهێنراون،
له‌هێزێكی چه‌په‌وه بۆ هێزێكی ئیسلامی و له‌وێوه‌وه بۆ هێزێكی گۆڕانخواز و پاشان
هێزێكی سۆشیاڵ دیموكرات،یان نەتەوەیی، سه‌رجه‌میان یه‌كڕیزی وێردی سه‌ر زمانیانە،
واتا ئه‌گه‌ر له‌دووره‌وه ته‌ماشای دیمه‌نی هێزه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان
و پێداگیرییان له‌سه‌ر یه‌كڕیزی بكه‌یت.
ڕه‌نگه بیر له‌وه بكه‌یته‌وه ئه‌گه‌ر
وه‌ك خۆیان باسیده‌كه‌ن یه‌كڕیز بن، ڕه‌نگه بتوانن ته‌نانه‌ت زوڵمی وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش
ڕاماڵن... كاتێكیش ئه‌م هێزانه كۆده‌بنه‌وه به‌رزترین ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان
وه‌ك یه‌كێك له‌سه‌ركرده سیاسییه‌كان ده‌ڵێت "یه‌كمان بینی و مه‌رحه‌بای یه‌كمان
كرد"
به‌ر له جه‌ژنی نه‌ورۆز نێچیرڤان
بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه
سیاسییه‌كان ڕاگه‌یاند، هه‌رچه‌نده له‌وكاته و تا ڕۆژی پێنج شه‌ممه كه واده‌ی
كۆبوونه‌وه‌كه بوو، میدیاكانی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی فریادڕه‌س باسی
کۆبونەوەیەکەیان دەکرد بەڵام ئەوەی کە ڕویدا وا دەرنەچوو.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌به‌شداریی كه‌سی یه‌كه‌می
سه‌رجه‌م حزبه‌كان له‌باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان
كۆبوونه‌وه، لە بری مەسعود بارزانی فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌شداریی
کۆبونەوەکەی كرد، به‌شدارنه‌بوونی مه‌سعود بارزانی، وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌می پارتی له‌و
كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، سه‌ره‌تای پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی یه‌كڕیزی بوو كه پارتی
خۆی به ئاڵا هه‌ڵگری ده‌زانێت.
له‌پاش كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان
ده‌بوو كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیی ئه‌نجامبدرێت و تیایدا نێچیرڤان بارزانی ناوه‌ڕۆكی
كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بخاته‌ڕوو ئامادەکاریی تەواو کرابوو بۆ کۆنگرەکەو فریکوێنسی
پەخشکردنیش درابوە میدیاکان، به‌ڵام له‌ناكاو پلانه‌كه گۆڕا و به‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی
لاستیكی و ڕوكه‌شئامێزی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا باس لە چەند بابەتێکی گشتی کرا کە
تەوەری کۆبونەوەکە بوبن کە هیچکامیان راستەوخۆ پەیوەست نەبوون بەدۆخی خراپی ئێستای
هەرێمەوە."
به‌ڵام دیوی شاراوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه
شتێكی دیكه ده‌ڵێت و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شارپرێس، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا
هه‌ر لایه‌نه و له‌ئاستی خۆی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر پارتی ده‌ربڕیوه، به‌تایبه‌ت
یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی
وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌می حزبه‌كه‌ی به‌شداربوو
ئه‌گه‌ر له‌ڕابردوودا ناڕه‌زایه‌تی یه‌كێتی
به‌رامبه‌ر پارتی ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ی ئاڕاسته‌كه‌ی لاهورشێخ جه‌نگی قه‌تیس بوبێت،
ئه‌مجاره بافڵ تاڵه‌بانیش ناڕه‌زایه‌تی له‌خراپی مامه‌ڵه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌ی
له‌حكومه‌ت و بڕیاره هه‌ستیاره‌كان کردوە.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عومه‌ر سه‌ید عه‌لی،
ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوایكردووه، چیتر نێوانی پارتی و یه‌كێتی له‌و
شێوه خراپه‌دا نه‌مێنێته‌وه و داوای یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزی لێكردوون، له‌كاتێكدا،
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێكخه‌ری گۆڕان نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانتاره ناڕازییه‌كانی
بزوتنه‌وه‌كه‌ی له‌به‌غدا كردووه و داوای لێكردوون یان بگه‌ڕێنه‌وه نێو گۆڕان، یان
خواحافیزیان بێت و ئەوانیش کۆتا وەلامی خۆیان دایەوە بە بزوتنەوەکەو ریکخەرەکەی..
واتا ڕێكخه‌ری گۆڕان داوای یه‌كڕیزی بۆ دوو حزبه گه‌وره‌كه‌ی هه‌رێم ده‌كات، به‌ڵام
نێوخۆی حزبه‌كه‌ی خۆی به‌ده‌ست فڕه‌ئاڕاسته‌ییه‌وه ده‌ناڵێنێت.
هه‌رچی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی
كوردستانه ڕۆژی پێنج شه‌ممه دووجار له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی كۆبوونه‌ته‌وه،
جارێك له‌كۆبوونه‌وه گشتییه‌كه و جارێكیش پێكه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم، كه
تا ئێستا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌میان نه‌زاندراوه
به‌ڕای چاودێرانی سیاسی، داواكاری پارتی
بۆ لایه‌نه‌كان تا یه‌كڕیزبن په‌یوه‌ندیی به‌خراپی دۆخی ئابووریی خه‌ڵكه‌وه نییه،
به‌ڵكو زیاتر په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه هه‌یه، كه پارتی
ده‌یه‌وێت به‌رله‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌درییه‌كان بچێته هاوپه‌یمانێتیه‌وه، به‌شێكی
به‌رچاو له هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵیدا بن یان ئەوەی دوایی
لۆمە نەکرێت لە بەرامبەر هاوپەیمانێتی لەگەڵ هێزێکی دەرەوەی هەرێم.
هه‌رچی یه‌كێتییه نایه‌وێت له‌هاوپه‌یمانێتی
بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دوای پارتی بكه‌وێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت ڕابه‌رایه‌تی
ئاڕاسته‌یه‌كی دیكه بكات كه هێزه سیاسییه عێراقییه‌كان ناچار به‌هاوپه‌یمانێتیكردن
له‌گه‌ڵیدا بكات و نزیكترین هێزیش له‌یه‌كێتییه‌وه، ڕه‌وتی حیكمه‌یه.
هه‌رچه‌نده له‌دوومانگی ڕابردوودا هەوڵی
دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی به‌رفراوانی سیاسی له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی و هێزه‌كانی
دیكه هەبوو، به‌ڵام ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ئه‌و به‌ره‌یه، دروستكردنی ئه‌و هێزه
سیاسییه نوێیه‌ی ڕاگرتووه کە ئەویش پەیوەندی بەو بیرکردنەوانەوە هەیە کە
کاراکتەرەکانی ئەو هەوڵە بۆ سەرکردایەتیکردن و چۆنێتی ئاراستەکردنی بەرەکە هەیانە.
ڕه‌نگه ڕیفراندۆمه‌كه‌ی 25ی ئه‌یلول زیندوترین
نمونه بێت كه تیایدا سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان یه‌كده‌نگ و یه‌كڕیز بوون بۆ به‌ڕێوه‌چوونی،
به‌ڵام له‌كاتژمێره‌كانی نزیكبوونه‌وه‌ی ده‌نگدان بۆ ڕیفراندۆم درز كه‌وته نێو ئه‌و
یه‌كڕیزییه‌وه و كارگه‌یشته ئه‌وه‌ی یه‌كێتی كه له‌پاڵ پارتیدا بانگه‌شه‌ی بۆ ڕیفراندۆم
ده‌كرد، له‌به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم پاشگه‌زبوه‌وه.
چاودێرانی سیاسی جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه،
گرفت له یه‌كڕیزی هێزه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستاندا نییه، به‌ڵكو گرفته‌كه
له‌دوای یه‌كڕیزییه‌كه‌دایه كاتێك هه‌ریه‌كێك له‌و هێزانه ناچارن به‌گوێره‌ی ئه‌جێندایه‌كی
ده‌ره‌كی بجوڵێنه‌وه، كاتێكیش ئه‌وه ڕووده‌دات ئیتر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان پێكداده‌ده‌ن
و یه‌كڕیزیش درزی تێده‌كه‌وێت.
هه‌رچه‌نده سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بانگه‌شه‌ی
كۆكردنه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌كانی له‌ژێر چه‌تری یه‌كڕیزی ده‌كرد، به‌ڵام له‌كۆبوونه‌وه‌ی
ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا یه‌كێتی به‌ڕوونی نیازی خۆی بۆ جێهێشتنی كابینه‌ی حکومەت نیشانداوه،
واتا كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كڕیزی بووه كۆبوونه‌وه‌ی درزتێكه‌وتن و جیابوونه‌وه.
بەشێک لە بەشدارانی کۆبونەوەکە داوای
دروستکردنی ئەنجومەنێکیان کردوە بۆ هێزە سیاسیەکان هاوشێوەی بەرەی کوردستانی و
ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم، بەڵام هاوڵاتیان وچاودێران پێیان وایە تەبایی و
یەکڕیزی هێندەی پێویستی بە ئیرادەو ویستەوە هەیە هێندە پێویستی بە دروستکردنی
ئەنجومەن و دەستەو گروپ نییە.