‎ڕیاڵ مەدرید کەتەلۆنیای تێکشکاند

وەرزش

11/04/2021‌ 408 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەچوارچێوەی ڕکابەرێتییەکانی هەفتەی سی خولی ئیسپانی، یاری ڕیاڵ و مەدرید و بەرشەلۆنە، لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.


یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 لە بەرژەوەندی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات. گۆڵەکانی یانە شاهانەییەکە، لەلایەن کەریم بنزیما لە خولەکی 13 و تۆنی کروس لە خولەکی 28 تۆمار کران.


گۆڵەکەی یانەی بەرشەلۆنە، لە خولەکی 60 لەلایەن ئۆسکار مێنگیزا تۆمار کرا.‎