پارێزەرە ئەمریکیەکەی سەدام کۆچی دواییکرد

جیهان

11/04/2021‌ 634 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رامسی کلارک وەزیری دادی پێشووتری ئەمریکا و پارێزەری سەدام حسێن لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
شەوى رابردوو شارون وڵشی کچەزای رامسی کلارک رایگەیاند کە باوکى بەهۆی نەخۆشییەوە لە ماڵەکەی خۆیدا و لە شاری نیۆرک کۆچی دواییکردوە.
رامس کلارک لەکاتی بەڕێوەچوونی دادگایی کردنی سەدام حسێن لەدوای دەستگیرکردنی وەک پارێزەرێکی نێودەوڵەتی کە لەلایەن دادگای لاهایەوە دیاریکرابوو بەرگری لەسەدام دەکرد.

کلارک لەکاتى دادگاییکردنی سەددام چەند جارێک لەلایەن سەرۆکى دادگاکەوە کرایە دەرەوە بەهۆى ئاڵۆزی دروستکردن لەناو دادگاو رەخنەگرتنى لە سەرۆکى دادگا.

ناوبراو ساڵەکانى سەدەى رابردوو پارێزگاری لە سلۆبۆدان میلۆسۆڤیچ سەرۆکی پێشووتری یۆگسلافیاکرد کە بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتبارکرابوو.
س.هـ