چی کاتێک خواردنی پاراسیتامۆل مەترسیدارە؟

تەندروستی

11/04/2021‌ 490 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پاراسیتامۆڵ ئازارشکێنێکی زۆر باوە  بۆ چارەسەرکردنی ئێش و ئازارەکان، جگە لەوەی دەکرێت بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمی جەستەش بەکاربهێنرێت، بۆیە ئاساییە ئەوکەسانەی بەدەست ئازارە درێژخایەنەکانەوە دەناڵێنن وەک بژاردەی یەکەمی چارەسەرکردنی ئازارەکانیان بەکاریبهێنن.

لەوڕوەوە بەگوێرەی بابەتێک کە لە گۆڤاری پزیشکی بەریتانیدا بڵاوکراوەتەوە، حاڵەتێک هەیە پێیدەوترێت" سەرئێشەی زیادەڕەیکردن لە خواردنی پاراسیتامۆڵ"، بەشێوەیەک لەو حاڵەتەدا پاراسیتامۆڵ هۆکاری کێشەیە نەوەک چارەسەر.

سەرئێشەی زایدەڕەویکردن لە خواردنی دەرمان، جۆرە ژانەسەرێکە لەگەڵ دووبارەکردنەوەی بەردەوامی خواردنی دەرمانە ئازارشکێنەکان لای ئەو کەسانەی بەدەست سەرئێشەی دلەڕاوکێ یان نیوەلاسەرئێشەوە دەناڵێنن، درووستدەبێت و گەشە دەکات و بەرەو خراپتر دەڕوات.

گۆڤارەکە باسی لەوە کردووە کە بەگشتیی نیشانەکانی حاڵەتەکە لەدوای وازهێنان لەخواردنی ئەو دەرماناناە درووسدەبێت و چەند هەفەتەیەک بەردەوام دەبێت تاوەکو بەرەو باشی دەگەڕێتەوە، بەڵام هەندێک لەحاڵەتەکان بەرەو باشی ناڕۆنەوە.

لەبەر رۆشنایی ئەو راستیانەدا، خواردنی دەرمانی پاراسیتامۆڵ بۆ ئەو نەخۆشانەی بەدەست سەرئێشەی درێژخایەنەوە دەناڵێن پێویستی بە چاوپێداخشاندنەوە هەیە.

بەگوێرەی رۆژنامەی "ئیکسپرێس"ی بەریتانی، بەگشتیی ئەوکەسانەی بەدەست نیوەلاسەرئێشە و ئەوانەی مێژوویەکیان لە نیوەلاسەرئێشەدا هەیە زیاتر ئەگەری تووشبوون بەو کۆنیشانەیان هەیە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی


بەپەلە