ئایا لەیەکچوون لەنێوان رۆژووی ئیسلام و رۆژووی فیرعەوانەکاندا هەبووە؟

تەندروستی

11/04/2021‌ 523 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی پێگەی "ئاڕ تی " رووسی، زانایەکی میسری ئاشکرایکردووە  کە لەگەڵ ئەوەی ئاینی ئیسلام زۆر دوای فیرعەوانەکانی میسر سەریهەڵداوە، بەڵام ئەوان ماوەی ٣٠ رۆژ بەڕۆژوو بوون و شەوی قەدریشیان ناسیوە.

وەسیم سیسی زانای میسرناسیی باسی لەوەکردووە کە " حەزرەتی ئیدریس یەکەم پێغەمبەر بووە، ئەوانەی پێش ئەو هاتوون نێردراو بوون و خاوەنی کیتاب نەبوون، باسی لەوەشکردووە کە وشەی سەوم وشەیەکی کۆنی میسرییە.

ئەو زانا میسرییە بەو ئایەتە قورئانییە بەڵگەی بۆ قسەکانی هێناوەتەوە کە دەفەرموێت" يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ"، واتە رۆژوو بەر لە ئیسلام ناسراو بووە و ماوەی ٣٠ رۆژ و لەسپێدەی بەیانییەوە بۆ بولێڵەی ئێوارە بەرۆژوو بوون.

لەبەشێکی تری قسەکانیدا ئەو زانا شوێنەوارناسە میسرییە وتویەتی" لەدوای مانگی رەمەزانی میسرییەکان گەورەترین جەژن هەبووە کە پێوتراوە" شیش لام ڕەبە". شیش واتە جەژن، ولام واتە ئاشتی، رەبە واتە گەورە، کە دەکاتە جەژنی گەورەی ئاشتیی ، ئەو جەژنەش دوو رۆژی خایاندووە، ئەو شەوەی کەوتۆتە نێوانیانەوە شەوی قەدر بووە.

سیسی باسی لەوەش کردووە کە شەوی قەدر لای  میسرییە کۆنەکان پێیوتراوە "یشیشلام ربە" واتە "قەدر" قەدریش بەمانای ئەوەی هەموو مرۆڤێک ڕزق و زۆییەکی تایبەت بەخۆی هەیە، لەکاتێکدا بەشێک لە شرۆڤەکاران دەڵێن قەدر واتە "رزو ق تەمەن".
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی