شارپرێس:
ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى په‌یامێك له‌باره‌ى ڤاكسینى كۆرۆناوه بڵاوده‌كاته‌وه‌و هۆشداریش به‌هاوڵاتیانى عێراق ده‌دات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌م به‌رزبونه‌وه‌یه‌ى ڕێژه‌ى توشبون له‌عێراق مه‌ترسیداره‌و جێگه‌ى سه‌رنج‌و دڵه‌ڕاوكێیه".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێك، ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى سه‌لامه‌تى‌و كاریگه‌رى كوتانه‌كانى په‌تاى كۆرۆنا پشتڕاستده‌كاته‌وه‌و داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات كه خۆیان تۆماربكه‌ن‌و كوتان وه‌ربگرن بۆ له‌ناوبردنى ئه‌و په‌تایه.
هه‌روه‌ك ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌عێراق ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ش به‌بێبنه‌ما ناوده‌بات كه به‌مدواییه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه نافه‌رمیه‌كان بڵاوبۆته‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى متمانه‌ى هاوڵاتیان سه‌باره‌ت به‌سه‌لامه‌تى‌و كاریگه‌رى كوتانه‌كانى كۆرۆنا.
له‌و ڕوه‌شه‌وه ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ كه‌ناڵێكى نافه‌رمى به‌كارناهێنین بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارى سه‌باره‌ت به‌بابه‌ته ته‌ندروستیه‌كان‌و له‌گه‌ڵیشیاندا خۆپاراستن له‌په‌تاى كۆرۆناو پێوه‌ره‌كانى كوتانه‌كان".
ڕێكخراوه‌كه جه‌ختیكردۆته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى كوتانه‌كانى په‌تاى كۆرۆنا خاڵى وه‌رچه‌رخانه له‌شه‌ڕى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ئه‌م په‌تایه، سوده‌كانى ئه‌م كوتانه زۆر زیاترن له‌كاریگه‌ریه لاوه‌كیه ده‌گمه‌نه‌كان. بۆیه داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات كه خۆیان تۆماربكه‌ن‌و كوتانه‌كان وه‌ربگرن به‌زوترینكات، ته‌نها كاتێك ده‌توانین ئه‌م په‌تایه بوه‌ستێنین كه زۆرینه‌ى خه‌ڵكى عێراق كوتانه‌كانى وه‌رگرتبێت.
هۆشداریشیداوه، "ئه‌م به‌رزبونه‌وه مه‌ترسیداره‌ى به‌مدواییانه له‌ژماره‌ى حاڵه‌ته‌كانى كۆرۆنا له‌عێراق جێگه‌ى سه‌رنج‌و دڵه‌ڕاوكێیه، به‌ڵام ئه‌م په‌تایه كۆنترۆڵده‌كرێت له‌ڕێگه‌ى جێبه‌جێكردنى توندى پێوه‌ره خۆپارێزیه‌كان‌و سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵمه‌تى كوتان كه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پێى هه‌ڵده‌ستێت به‌هه‌ماهه‌نگى ته‌واو له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى‌و هاوبه‌شه‌كانى دیكه".