یانه‌ى ئاشتى بوه‌ براوه‌ى خولى نایابى تازه‌پێگه‌شتوان

وەرزش

12/04/2021‌ 357 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئه‌مرۆ یارى كۆتایی له‌خولى تازه‌پێگه‌شتوان له‌هه‌رێمى كوردستان له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ى برایه‌تى و یانه‌ى ئاشتى ئه‌نجامدراو له‌ ئاكامدا یانه‌ى ئاشتى له‌سه‌ر یاریگاى خۆى بوه‌ خاوه‌نى نازناوى پاڵه‌وانى خوله‌كه‌ دواى ئه‌وه‌ى به‌لێدانى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ یاریه‌كه‌ى له‌ یانه‌ى ئاشتى برده‌وه‌.


یانه‌ى ئاشتى بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مرۆ له‌سه‌ر یاریگاى ئاشتى یارى كۆتایی له‌نێوان یانه‌ى برایه‌تى و یانه‌ى ئاشتى له‌ خولى تازه‌ پێگه‌شتوان ئه‌نجامدراوه‌.

یانه‌ى ئاشتى ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، یاریه‌كه‌ به‌لێدانى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌كه‌یان بوه‌و ده‌رئه‌نجامى كۆتاىى 4 به‌3 له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى ئاشتى كۆتایی هاتوه‌.
ئ.ق