ئایا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق ده‌توانرێت ساخته‌كاریى بكرێت؟

عیراق

13/04/2021‌ 671 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو کە وابڕیارە لە10ى  10ى 2021 بەڕێوەبچێت بەهیچ جۆرێک بواری ساختەکارییکردنی تێدانییە، جەختیشده‌كاته‌وه‌، "کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە جێگیرەو بەدڵنیاییه‌وه‌ لەو ڕۆژەدا ئەنجامدەدرێت‌و چیتر دواناخرێت".


جەمانە غلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، ئەو ئامێرانەی لەهەڵبژاردنی داهاتوودا بەکاردەهێنرێن، بەشێوەیەکن قورسە ساختەکاریان تێدابکرێت یان بەهۆیانەوە یاریی بەئەنجامەکانی هەڵبژاردن بکرێت.

سەبارەت بەئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانیش غلای وتویەتی:"هەرکاتێک دادگای فیدراڵی بڕیاریدا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پەڕلەماندا بەڕێوەبچێت، ئەوە لەوکاتەدا کۆمسیۆنیش ڕای خۆی دەبێت".

جەختیشیکردۆتەوە، "ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بابەتێکە پەیوەستە بەدابینکردنی لایەنی دارایی‌و چارەسەرکردنی پرسە تەکنیکی‌و یاساییەکان".