سۆنی مژدە بەعاشقانی "پلەیستەیشن" دەدات

هەمەڕەنگ

13/04/2021‌ 369 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی پێگەی "ئەنگادجێت"ی تایبەتمەند بەهەواڵە تەکنیکییەکان، کۆمپانیای سۆنی موژدەیەکی خۆشی بەوکەسانە داوە کە عاشقی یارییە بەناوبانگەکانی "پلەی ستەیشن"ن.

بەپێی هەواڵی پێگەکە، کۆمپانیا یابانییەکە ڕایگەیاندووە، کار لەسەر ئەوەدەکەن یارییەکانی "پلەیستەیشن" بخەنە ناو مۆبایلە زیرەکەکانەوە.

 باس لەوەشکراوە، بۆئەوەش سۆنی بەکرداری بەڕێوەبەرێکی جێبەجێکردنی لەناو کۆمپانیاکەدا داناوە تاوەکو کار لەسەر گواستنەوەی یارییەکان بۆناو مۆبایلە زیرەکەکان بکات‌و هەڵسەنگاندن بۆ چۆنێتی سوودوەرگرتن لەبابەتەکە بکات.

سۆنی ماوەکی کاتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی دیارینەکردووە، بەڵام پسپۆڕان پێشبینی دەکەن تەواوبوونی پرۆسەکە لەنێوان (3 بۆ 5) ساڵی بوێت.

سۆنی مێژوویەکی دوورودرێژی لەهەوڵدان بۆ تێکەڵکردنی یارییەکانی "پلەیستەیشن" بۆناو مۆبایلە زیرەکەکان هەیە کە بەناوبانگترینیان دەرکردنی مۆبایلی "ئێکسپێریا پلەی"بوو کە یەکەم مۆبایلی پلەیستەیشن بوو لەجیهاندا.

لەماوەی ڕابردوودا، سۆنی بەڵێنی ئەوەیدابوو لە99% ئەو یاریانەی لەناو ئامێری (پلەیستەیشن4)دا هەیە بگوازێتەوە بۆناو ئامێری (پلەیستەیشن5)ی نوێ.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی