به‌رپرسێكی باڵای عێراق: ده‌بێت به‌های 100 دۆلار 240 هه‌زار دینار بێت

عیراق

13/04/2021‌ 5012 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


به‌رپرسێكی باڵای بانكی ناوه‌ندیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌های ڕاسته‌قینه‌و دادپه‌روه‌رانه‌ی دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلار 146 هه‌زار دینار نییه‌.


ئیحسان شه‌مران، جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌های ئێستای دینار به‌رامبه‌ر دۆلار كه‌ 146 هه‌زار دیناره‌ دادپه‌روه‌رانه‌ نییه‌، به‌ڵكو به‌های دادپه‌روه‌رانه‌ 240 هه‌زار دیناره‌.

جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق ده‌شڵێت "نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار تا ساڵانی داهاتوو گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا نایه‌ت".

به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ عێراقییه‌، گۆڕانكاریی هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو له‌ به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار، بۆ دۆخی ئابووریی عێراق كاره‌ساتبار ده‌بێت.

شه‌مران باسی له‌وه‌شكردووه‌، سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ئامۆژگاریی عێراقی كردووه‌، به‌های یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ر بێت به‌ هه‌زار و 600 دینار، واتا 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بێت به‌ 160 هه‌زار دینار.


بەپەلە