زیاتر لە هەشت هەزار توشبوی نوێی كۆرۆنا راگەیەنرا

عیراق

13/04/2021‌ 446 جار خوێندراوه‌ته‌وه


لە راگەیەنراوێكدا، وەزارەتی تەندروستی عێراق، توشبونی زیاتر لە  هەشت هەزار كەسی لە عێراق و هەرێمی كوردستان بە كۆرۆنا راگەیاند.

بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 كاتژمێری رابردوودا، لە سەرتاسەری عێراق هەشت هەزار و 179 كەس توشی كۆرۆنا بوون.

بەپێی ئامارەكە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا پێنج هەزار و 791 توشبوو چاكبونەتەوە و 39 توشبویش گیانیان لەدەستداوە، كە حەوت لەوانەی گیانیان لەدەستداوە لە هەرێمی كوردستانە.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عێراق لەسەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆناوە لە عێراق، تائێستا زیاتر لە 941 هەزار توشبوی كۆرۆنا تۆماركراوە، لەو ژمارەیە زیاتر لە 826 هەزاریان چاكبونەتەوە و 14 هەزار و 796 توشبو گیانیان لەدەستداوە.