بەڵگەنامەی وەرگرتنی ڤاکسین بۆ گەشتكردن بەكاردەهێنرێت

جیهان

13/04/2021‌ 525 جار خوێندراوه‌ته‌وه

کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا بڵاویكردەوە، بڕیارە لە هاوینی ئەمساڵەوە بەڵگەنامەی وەرگرتنی ڤاکسین لە کاتی گەشتی نێوان وڵاتانی ئەندامی یەكێتی ئەوروپادا بەکاربهێندرێت، بۆ سودوەرگرتنی زیاتر لە بەڵگەنامەكە پێویستە گۆڕانکاری لە یاساکانی ناوخۆی یەکێتی ئەورووپادا بکرێت.

 

 دیدیەر رەیندەرس، ئەندامی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا رایگەیاند، ئامانجمانە پێش هاتنی وەرزی هاوین لەڕێی ئەم بەڵگەنامەیەوە ئاسانکاری بۆ گەشتەکانی ناوخۆی یەکێتی ئەورووپا بکەن، بەڵگەنامەكە تەنها لە کاتی گەشتکردندا بەکاردەهێندرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەکارهێنانی بەڵگەنامەکە لە چالاکییە کولتوورییەکان، یارییە وەرزشییەکان و چالاکییەکانی دیکەدا پێویستی بەوەیە کە یاساکانی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ بەکارهێنانەکەدا بگونجێندرێت.

بەوتەی ئەو ئەندامەی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا، پلانیان وایە ئەم بەڵگەنامەیە هەتا وەرزی هاوین ئامادەبێت.