شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌مرۆ ڕایگه‌یاند، سەركه‌وتین له بەرزکردنەوەى یەدەگى بانکى ناوەندى و پلانه‌كانمان كاریگه‌رى ته‌واوى هه‌بوه.
مسته‌فا كازمى له‌وتارێكیدا له‌كاتى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندندنى سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاند" له مانگى ڕه‌مه‌زاندا چاودێریكردنى كه‌یس وپێداویستییه‌كانى هاوڵاتیان وكه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێوشوێنه‌كانى بیرۆكراتییه‌ت كارى له‌پێشینه‌مانه وده‌بێت هه‌موو وه‌زیره‌كان هه‌وڵى زیاتر بده‌ن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ئه‌م پێداویستییانه".
سه‌رۆك وه‌زیران وتویه‌تى، "سەرکەوتوو بووین لە زیادکردنى یەدەگى دۆلار لە بانکى ناوەندى دواى ئەو رێوشوێنە چاکسازییانەى ئەنجاممان داوه.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه هاتوه، كازمى سه‌ر له‌نوێ فەرمانى بە وەزارەتى بازرگانى کردووە کارى بەردەوام بکەن بۆ زیادکردنى ماددەکانى بەشە خۆراکى هاوڵاتیان، دەشڵێت بەرزبوونەوەى نرخەکان لە بازاڕ زۆربەیان پەیوەندیدارن بە چاوچنۆکى بەشێک لە بازرگانەکان و کاردەکەین بۆ رێگرى لە یاریکردن بە نرخه‌كان.
ئ.ق