شارپرێس:
نەتەوەیەکگرتووەکان مهترسیهكى گهوره لهبارهى عێراقهوه ئاشكرادهكاتو ڕایدهگهیهنێت، "ساڵانە 100 هەزار دۆنم زەویی کشتووکاڵیی عێراق دەبێتە بیابان"، پسپۆڕانی بواری بەبیابانبوونیش هۆشداریدەدەن لەوەی، ڕەنگە تاساڵی 2030 تەپۆلکە لمینەکان بگەنە ناوشارەکان.
پسپۆڕانی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشبینیدەکەن، بەهۆی کەمی بارانبارینو دابەزینی ئاستی ئەو ئاوەی لەوڵاتانی دراوسێوە دەڕژێتە عێراقەوە، ئاستی بەبیابانبوونو وشکەساڵی زیاتربێتو ڕووبەری زەوییە کشتووکاڵییەکانی ئەو وڵاتە بۆ نیوەدابەزێت.
بەپێی قسەی یوسف سەوادی بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی موسەننا، دیاردەی بەبیابانیبوون بەرئەنجامی هۆکارە سرووشتییەکانی وەک وشکەساڵیو ڕووتبوونەوەی خاکە کشتووکاڵییەکانو دەستتێوەردانەکانی مرۆڤە، وتوشیەتی:"بەرزی پلەکانی گەرمیو کەمی ڕاددەی شێ، هەمەچەشنی زیندەوەران لەناو دەباتو ئاستی ڕووتبوونەوەی خاکیش زیاتر دەکات".
هەروەک بەقسەی دکتۆر فوئاد ڕەزاق بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی بیابانو دەریاچەی ساوە لەزانکۆی موسەننا، "باشترین چارەسەر بۆ ڕێگریکردن لەبەبیابانیبوونی خاكی عێراق بریتیە لەدرووستکردنی پشتێنەیەکی سەوزایی نیشتیمانیی کە لەدەشتی نەینەواوە دەستپێبکات، تادەگاتە سێگۆشەی (عێراق ـ کوهیت)، تاوەکو لەوڕێگایەوە بەر لەکشانی لمی بیابان بگیرێت.