شارپرێس:
هه‌ردوو سه‌رۆك كۆماری عێراق و ئێران له‌سه‌ر گرنگی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه ڕێككه‌وتن.
له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق و حه‌سه‌ن ڕووحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، پێویسته گرژییه‌كانی ناوچه‌كه بڕه‌وێندرێته‌وه و به‌دیالۆگ بابه‌ته هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
حه‌سه‌ن ڕووحانی له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا هیوایخواستوه، هه‌ردوو گه‌لی عێراق و ئێران سه‌قامگیریی و پێشكه‌وتن به‌خۆیانه‌وه ببینن.
هه‌ردوو سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، به‌هاوبه‌شی كاربكه‌ن بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئاڵنگارییه هاوبه‌شه‌كان و جێگیركردنی سه‌قامگیریی و ئاسایش له‌ناوچه‌كه.