پێکهاتەی پێشبینیکراوی یاری مانچستەرسیتی‌و بروسیا دۆرتمۆند

وەرزش

14/04/2021‌ 229 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەیاری چونی قۆناغی هەشی خولی چامپیۆنس لیگ، یانەی مانچستەرسیتی دەبێتە میوانی بروسیا دۆرتمۆند  کاتژمێر 10 یارییەکە بەڕێوەدەچێت.

یاری گەڕانەوەی ئەو دوو یانەیە، لەیاریگای مانچستەرسیتی بەئەنجامی (2 ـ 1) لەبەرژه‌وەندی مانچستەرسیتی کۆتاییهات.

یانەی بروسیا دۆرتمۆند بەگۆڵێکی بێوەڵام سەردەکەوێت، هاوکات مانچستەرسیتی هەوڵی بردنەوە یاخود یەکسانبوون دەدات بۆ ئەوەی بچێتە قۆناغێکی تری پاڵەوانێتییەکە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی یانەی بروسیا دۆرتمۆند:
گۆڵپارێز: هێتز
هێڵی بەرگری: ڕافائێل جیریرۆ، هومێڵز، ئاکانجی، مۆری
هێڵی ناوەڕاست: محمود داهود، ئیمری چان، بێلینگهام
هێڵی هێرشبردن: هالاند، ڕیوس، ڕینا

پێکهاتەی یانەی مانچستەرسیتی:
گۆڵپارێز: ئیدیرسۆن
هێڵی بەرگری: کایل واڵکەر، دیاس، جۆن ستۆنز، کانسێلۆ
هێڵی ناوەڕاست: رۆدری، گۆندۆگان، کیڤن دی برۆین
هێڵی هێرشبردن: ریاز موحریز، بێرناندۆ سێلڤا، فۆدین.

ڕه‌نج ڕه‌سوڵ