شارپرێس:
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی كه‌ركوك فه‌رمانی خۆڕاده‌ستكردنی بۆ پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پلاندانانی گشتی پارێزگاكه و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ی میدیای عێراقیی، به‌تۆمه‌تی به‌هه‌ده‌ردانی زیانگه‌یاندن به داهاتی گشتی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی كه‌ركوك فه‌رمانی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ڕاكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت و سه‌دام حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پلاندانانی گشتی پارێزگای كه‌ركوك و فاتمه حه‌یده‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئه‌ندازیاریی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ی مادده‌ی 230 له‌یاسای سزادانی عێراقیی و به‌تۆمه‌تی زیانگه‌یاندن به سامانی گشتی، ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه‌ركوك ڕوبه‌ڕوی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
له‌حاڵه‌تی ساغبوونه‌وه‌ی تۆمه‌تی سه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه‌ركوك، سزای زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ بۆ ئه‌و به‌رپرسانه ده‌رده‌كرێت.