بەپێی زانیارییە دزەپێکراوەکان بزانە " ئایفۆن-١٣" چۆن دەبێت

هەمەڕەنگ

15/04/2021‌ 356 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەگەڵ ئەوەی هێشتا چەند مانگێکی ماوە بۆئەوەی وەک چاوەڕوان دەکرێت لەمانگی سێپتەمبەری داهاتوودا مۆبایلی ئایفۆن-١٣ ئاشکرابکرێت، بەڵام بەپێی ئەو وێنانەی پێشوەختە دزەیان پێکراوە، شکڵ و شێوەی مۆبایلە چاوەڕوانکراوەکە ئاشکرا دەکەن.

پێگە تایبەتمەندەکانی بواری تەکنەلۆژیا دەڵێن بەپێی وێنەدزەپێکراوەکان، دوو گۆڕانکاری سەرەکیی بەسەر مۆبایلی "ئایفۆن-١٣" دا هاتووە کە لەلایەن کۆمپانیای زەبەلاحی ئەپڵی ئەمریکییەوە درووستدەکرێت.

باس لەوەکراوە کە یەکێک لە گۆڕانکارییەکان بەسەر نۆچ " notch"ی مۆبایلەکەدا داهاتووە، واتە ئەو بەشە رەشەی بەشی سەرەوەی ڕووی مۆبایلەکە کە کامێرا و سێنسەرەکانی تێدایە، وەک سێنسەری رووناکیی و مایکرۆفۆن و ئەوانیتر.

هەرچی گۆڕانکاریی دووەمە لە شێوەی دابەشکردن کامێراکانی بەشی پشتەوەی مۆبایلەکەدا کراوە، ئەمەش وایکردووە گومان ببرێت کە ئەپڵ بیەوێت بەشی پێشەوەی مۆبایلەکە بکات بە دوو کامێرا.

هێشتا هیچ شتێک لەسەر ئەو گۆڕانکاریانەی کە لەبەشی ناوەوەی مۆبایلەکە و ئەو تایبەتمەندیانەی بۆی زیاد دەکرێت نازانرێت.

لەلایەکی ترەوە پێگەی " "mysmartprice" پێشبینی کردووە قەبارەی ئایفۆن-١٣ لە ڤێرژنی پێشوو ئایفۆن-١٢ بچووکتر بێت، بەڵام خاوەنی شاشەیەک بێت کە هەموو ڕووی مۆبایلەکە دابپۆشێت و لەوەی پێشووتر گەورەتر بێت.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی