یۆڤانتۆس دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەگوێرۆ بكات

وەرزش

15/04/2021‌ 453 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، بۆندێكی پێشكەشی بەسێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی مانچستەرسیتی كردووە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بیگوازێتەوە ڕیزی یانەی خانمە پیرەكە.

بۆندەكەی یۆڤانتۆس بۆ گواستنەوەی یاریزانە ئەرجەنتینییەكەیە بۆ ماوەی دوو ساڵ‌و موچەیەكی هاوشێوەی مانچستەرسیتی، یاخود زیاتر.

لەلایەكی ترەوە، سێرجیۆ ئەگوێرۆ دەیەوێت بچێتە یانەی بەرشەلۆنەو لەگەڵ مێسی یاری بكات، چونكە لەهەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەگەڵ مێسی یاری كردووەو لێك تێگەیشتنیان زۆرە.

سێرجیۆ ئەگوێرۆی تەمەن 33 ساڵ بۆ ماوەی 10 ساڵ لیگەڵ یانەی مانچستەرسیتی یاری كردووە، لەمدواییانەدا یانەكە ڕایگەیاند، ئەگوێرۆ بۆ وەرزی داهاتوو یانەكە جێدەهێڵێت.

ڕەنج ڕەسوڵ