ئۆتۆمبێلە نوێیەكەی ئۆدی ناوازەیە

هەمەڕەنگ

15/04/2021‌ 652 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بریكارانی كۆمپانیای ئۆدی لەمۆسكۆ ئاماژە بەوەدەكەن، بەمنزیكانە كۆمپانیاكە نوێترین مۆدێلی ئۆتۆمبێلی A3 ڕادەگەیەنێت.

ئۆتۆمبێلەكە بەدوو شێوەیە ڕادەگەیەنرێت، جۆرێكیان بەستایلی سیدانە، كە هێزو جوانیی تێدا كۆبووەتەوە، جۆرێكیان بەشێوەی هاتچباكە كە بچوكترەو شێوەی وەرزشیی هەیە.

جۆری سیدانەكەی، درێژییەكەی 4 مەترو 49 سانتیممەترە، پانییەكەی 181 سانتیممەترە، بەرزییەكەی 142 سانتیممەترەو مەودای نێوان تایەكانی 263 سانتیممەترە.

كوشنەكانی ئۆتۆمبێلەكە لەجلی تایبەت دروستكراوە، لەناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە شاشەیەكی قەبارە 10.1 ئینجی تێدایە بەلەمس كاردەكات‌و یەكێك لەپێشكەوتوترین سیستەمەكانی مەڵتی میدیای لەسەرە.

ئۆتۆمبێلەكە تایبەتمەندی دژەخلیسكی بۆ ڕێگا سەخت‌و دژوارەكان هەیە، خاوەنی هەستەوەرە لەئەگەری دروستبوونی پێكدادان شۆفێر ئاگاداردەكاتەوە، هەروەها خاوەنی كامێرایە بۆ ئەوەی شۆفێر لەچواردەوری ئۆتۆمبێلەكەی ئاگادارببێت.

هەندێك لەم ئۆتۆمبێلە بۆ بازاڕەكانی ئەوروپاو ئاسیا دروستكراوە، كە خاوەنی بزوێنەرێكە بەفراوانی 1.4 لیترو كێشی 150 ئەسپ، هەروەها نرخەكەی بەنزیكەیی 33 هەزار دۆلارە.

كۆمپانیای ئۆدی لەساڵی 1932 لەوڵاتی ئەڵمانیا دامەزراوەو یەكێكە لەكۆمپانیا گەورەكانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل كە ئۆتۆمبێلی خۆشگوزەران‌و خاوەن تایبەتمەندی بەرز بەرهەمدەهێنێت.

ڕەنج ڕەسوڵ