ئەمریکا سزای بەسەر چەند گروپ و کەسایەتیەکى روسیادا سەپاند

جیهان

15/04/2021‌ 409 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

میدیاکانى ئەمریکا بڵاویانکردەوە کە جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە تۆمەتی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ ژمارەیەک سزای بەسەر چەند قەوارە و کەسایەتییەکی ڕووسیا سەپاند.

سزاکانی ئەمڕۆی ئەمریکا 15ی نیسانی 2021، بەسەر 32 قەوارە و کەسایەتی ڕووسیادا سەپێنرا، کە هۆکاری دەستوەردانەکانی ڕووسیا بوون بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا.

سزاکان بۆ سەر 10 کەسایەتی ڕووسیان لە واشنتۆن، هەروەها بەسەر سێ کۆمپانیا لە نیمچە دورگەی قرم سەپێنراون.

ئاماژە بەوەشکراوە ئەمریکا سزای زیاتر بەسەر ڕووسیا دەسەپێنێت ئەگەر ببێتە هۆی تێکدانی سەقامگیریی جیهان.