روسیا وەڵامى سزاکانى ئەمریکا دەداتەوە

جیهان

15/04/2021‌ 474 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پاش سزاکانی ئەمڕۆی ئەمریکا بەسەر ڕووسیا، وتەبێژی وەزارەتى دەرەوەی ڕووسیا رایگەیاند، سزاکان لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێک نین.

ماریا زاراخۆفا وتەبێژی وەزارەتى دەرەوەى روسیا رایگەیاند"سزاکانی واشنتۆن بەسەر مۆسکۆ لەبەرژەوەندی گەلی ئەمریکا و ڕووسیا نییە، چونکە ئەو دوو وڵاتە هەردووکیان بەهێزن.

ووتەبێژەکە وەزارەتى دەرەوەى روسیا ئاماژەى بەوەشکردوە، ئیدارەی بایدن جەختی لەسەر هاوپەیمانێتی ڕووسیا و ئەمریکا کردووەتە، بەڵام کردارەکانی ئەو ئیدارەیە پێچەوانەی قسەکانیانن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە تۆمەتی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، چەند سزایەکی بەسەر ڕووسیادا سەپاند.

رەنج رەسوڵ

بەپەلە