فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری ناحیەی کانی ماسیان بۆردومانکرد

کوردستان

15/04/2021‌ 328 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

 ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا سنوری ناحیەی کانی ماسیان بۆردومانکردووە و تاوەکو ئێستا زیانەکانی دیارنین.

پەیامنێرى شارپرێس رایگەیاند،  ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا سنوری ناحیەی کانی ماسیان بۆردومانکردووە و تاوەکو ئێستا زیانەکانی دیارنیە، بەلام ترس و دڵەڕاوکێی لای هاوڵاتیان دروستکردوە.

بۆردومانەکە لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان بووەو بەشێک لە هاوڵاتیان گوندێکى ناوچەکەیان چۆڵکردوە لەبەر ترسى بۆردومانەکە.

فرۆکەکانى تورکیا بەردەوام سنورەکانى هەرێمى کوردستان بەبیانوى بوونى بنکەو بارەگاکانى پەکەکە بۆردومان دەکەن و لەو بۆردومانانەشدا هاوڵاتیان دەبنە قوربانى و زیانى مادی زۆریش بە جوتیاران دەکەوێت.

س.هـ