عەلی حەمە ساڵح: بوون و نەبوونى گۆڕان لە حکومەتدا هیچ کاریگەرى نەبوو

کوردستان

15/04/2021‌ 703 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

عەلی حەمە ساڵح ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان رایگەیاند، بوون و نەبوونى بزوتنەوەى گۆڕان لە حکومەتدا هیچ کاریگەرى نەبوو، بەڵکو پارتى و یەکێتى ئەو بەشداریکردنەیان سود لێبینى بۆ نەهێشتنى رەخنەکان.

لە وتارێکى ڤیدیۆیدا کە لە پەڕەى تایبەتى خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردوەتەوە عەلی حەمە ساڵح رایگەیاند" لەکاتى گفتوگۆکاندا بۆ پێکهێنانى حکومەت بەشداری کردنى گۆڕان بۆ مەبەستى چاکسازی بوو، دواتر بەلێندرا لە کارنامەی حکومەت جێبەجێ دەکرێت، دواتر لە کۆبوونەوەى جڤات و کۆبوونەوەکانى دیکە وترا شەش مانگی یەکەم ئەگەر چاکسازی نەکرا شەش مانگی دووەم دەرفەت دەدەین، بەڵام دوای بەشداریکردن لە کۆبوونەوەى جڤاتى نیشتیمانى راپۆرتی خۆم پێشکەش کرد کە حکومڕانى بە چی دۆخێکى مەترسیداردا تێدەپەرێت".

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو ئومێدی ئەوەى هەبوو کە بزوتنەوەى گۆڕان بریارێک بدات لەبارەی ئەم جۆرە لە بەشداریکردنە لە حکومەت، بەڵام بەوتەى خۆی گەندەڵی و دزی بە ئەندازەیەکى مەترسیدار زیادى کردوە.

هەروەها پەرلەمانتارەکەى گۆڕان دەشلێت، بوون و نەبوونى گۆڕان لە حکومەتدا نەک کاریگەرى نەبوو، بەڵکو پارتى و یەکێتى سودیان لێبینى بۆ ئەوەى ئەو رەخنانە کۆتایی پێ بێت بۆ ئەوەى  بەردەوام بوون لە گەندەڵی و دزییەکانى خۆیان.

س.هـ