شارپرێس:
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، ملازم
ئه‌میر مه‌هدی مزوری، دوای ١٤ مانگ لە خوێندن وه‌ك یه‌كه‌م گه‌نجی پێشمه‌رگه‌ی
كوردستان توانی پله‌یه‌كی به‌رز لە ئه‌كادیمیای شاهانه‌ی ساندهێرستی به‌ریتانیا به‌ده‌ستبهێنێت، بۆیه‌كه‌م جار ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر باجی ئه‌كادیمیای شاهانەی
ساندهێرستی بەریتانیا دانا.
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم لەسەر بەدەستهێنانی پلەیەكی
باڵای ئەكادیمی لەلایەن پێشمەرگەیەكەوە رایگەیاند، ملازم ئه‌میر مه‌هدی سه‌ره‌تا
په‌یوه‌ندی به ئه‌كادیمیای شاهانه‌ی ساندهێرستی به‌ریتانییه‌وه كردووە، وەک یه‌كه‌م
كورد و یه‌كه‌م پێشمه‌رگه، له‌و ئه‌كادیمیایه وه‌رگیراوە.
ملازم ئه‌میر مه‌هدی كە بڕوانامه‌ی ماسته‌ریشی له به‌رگری و شه‌ڕدا
له‌و ئه‌كادیمیایه به‌ده‌ستهێناوه، بە بەسەنتەری میدیای وەزارەتی پێشمەگەی وتووە، به‌رله‌وه‌ی په‌یوه‌ندی
به ئه‌كادیمیای شاهانه‌ی به‌ریتانیاوه بكه‌م، ماوه‌ی ٣ مانگ له شانشینی یه‌كگرتووی
به‌ریتانیا وانه‌ی تواناسازیم خوێند و توانیم ئاستێكی زۆر باش پێشكه‌ش بكه‌م.
دەشڵێت: سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی ٣ مانگ به‌بێ به‌ستنی هیچ ئاڵایه‌ك له
ئه‌كادیمیاكه‌دا به‌شداربووم، چونکە ئاڵای کوردستان بەفەرمی نەناسرابوو، به‌ڵام
دواجار هه‌وڵه‌كانم بۆ ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتن له‌سه‌ر به‌ستنی ئاڵای كوردستان سه‌ركه‌وتووبوون،
ئه‌وه بوو بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوودا ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باجی ئه‌كادیمیای
ساندهێرستی شاهانه‌ی به‌ریتانیا دانرا، توانیم به ئاڵای كوردستانه‌وه پێشوازی له
فه‌رمانده‌یه‌كی پله باڵای سوپای به‌ریتانیا بكه‌م.
وه‌ك ئه‌میر باسی لێوه ده‌كات، له مێژووی ئه‌و ئه‌كادیمیایه
رووینه‌داوه هیچ قوتابییه‌ك به‌بێ به‌ستنی ئاڵا ده‌وام بكات، ده‌بوایه هه‌ر
قوتابیه‌ك ئاڵای وڵاته‌كه‌ی ببه‌ستێت، تا دواجار بەهەوڵی ئەو، ئاڵای پیرۆزی
كوردستان له ریزی ئاڵای وڵاتان به‌سترا، ئه‌مه‌ش بۆ من ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره
بوو، كه وه‌ك پێشمه‌رگه و كوردێك شانازی پێوه ده‌كه‌م.
له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆسەنتەری میدیا ملازم ئه‌میر ئاماژەی
بەوەكردووە، كاتێك ئاڵای كوردستانیان پێ به‌خشیوە، پێیان راگه‌یاندووە، بۆ له‌مه‌ودوا
هه‌ر كوردێك به‌شداری له‌و ئه‌كادیمیایه‌دا بكات، ئاڵای كوردستان ده‌به‌ستێت، هه‌ربۆیه
دواتر خانمێك به‌ناوی میدیا مه‌ستی بۆ ماوه‌ی ٢ مانگ هاته ئه‌و ئه‌كادیمیایه و
ئاڵای كوردستانی پێ به‌خشرا.