شارپرێس
ڕۆژ بەڕۆژ کێشەی کەمیی ئاو لە هەڵکشاندایەو
حکومەتیش هیچ چارەسەرێکی پێ نییە بۆ دۆخەکە.
سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم لە دەرەوەی وڵاتن و هەرکات ویستیان ئاستەنگ دروست دەکەن و
هاوڵاتیانی هەرێمیش لە ژێر رەحمی ئەواندا چاوەڕێی بەردانەوەی ئاو دەبن.
ئاو،، کێشەیەکی جیهانییەو لە هەرێم لە کێشەوە خەریکە دەبێتە قەیران.
هاوار و ناڵه‌ى زه‌وى
زه‌ردو وشك هه‌ڵگه‌ڕاوى كوردستان ده‌گاته كه‌شكه‌ڵانى فه‌له‌ك، به‌رپرسانى به‌نداوه‌كانیش
هۆشداریده‌ده‌ن له‌نه‌مانى ئاوى خواردنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت بۆ به‌رپرسانى هه‌رێم ده‌نوسن:
تکایە ئەو کەسولایەنانەی خۆیان بەبەرپرس‌و خەمخۆری هاوڵاتیان دەزانن، مەترسی کەمبوونەوەی
ئاو، کەمترنییە لەڤایرۆسی کۆرۆنا بۆیە فریای دۆخەکە بکەون.
به‌گوێره‌ى ئه‌و
زانیاریانه‌ى ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، ڕۆژ به‌ڕۆژ ئاستى ئاوى به‌نداوه‌كان داده‌به‌زێت‌و
له‌ئێستاشدا بەنداوی دوکان 14 مەترو بەنداوی دەربه‌ندیخانیش 18 مەتر لەئاستی پڕبوونی
خۆیان دابەزیون.
ئەندازیار خالید
سه‌لیم ئه‌حمه‌د بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی وزەی کارەبای سلێمانی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات،
لەکاتێکدا هەموومان لەبیرمانە ساڵی 2019 هەردوو بەنداوی ناوبراو لەم وەرزەدا تەواو
پڕبوبون‌و ژمارەیەکی زۆری تۆرباینەکانی وێستگەکان ئیشیان پێده‌كراو ئاستی ئاوی بەنداوەکانیش
لەلوتکەدابوون.
هه‌روه‌ك هۆشداریی
ئه‌وه‌شیداوه، تەنها بەهۆی کەمبارانی ئەمساڵه‌وه، ئاستی ئاو لەهەردوو بەنداوه‌كه
زۆرکەمەو لەهەر وێستگەیەکیش تەنها یه‌ك تۆڕباین کاری پێدەکرێت‌و ئاستی ئاویش به‌رده‌وام
له‌دابه‌زیندایە کە ئەمەش دەبێتە مەترسیەکی جدی لەسەر وزەی کارەبای هەرێم.
سەرچاوەی ئاو بۆ
خواردنەوەو پێداویستیەکانی شاری سلێمانی بەنداوی دوکانەو ناوچەکانی گەرمیانیش بەنداوی
دەربه‌ندیخان، لەئێستادا بەهۆی گۆڕینی ڕێڕەوی ئەو سەرچاوانەی ئاو کە دەهاتنە ناو هەردوو
بەنداوەكه‌وه له(ئێرانه‌وه) ڕێژەی هاتنی ئاو کەمیکردووەو ئەوەش مەترسیەکی گەورەى
لەسەر ئاستى ئاوی هەردوو بەنداوه‌كه دروستكردوه‌و وه‌كو چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار‌و
شاره‌زا ده‌ڵێن: کەم بارانی ئەمساڵ، تەواو نزیکی کردینەوە لەمەترسی کەمیی ئاو به‌تایبه‌ت
له‌سه‌ر ئاستی سلێمانى‌و گه‌رمیان.
وه‌كو بەڕێوەبەری
بەرهەمهێنانی وزەی کارەبای سلێمانی ده‌ڵێت: خوانەخواستە ئەگەر ساڵی داهاتوو ڕێژەی بارانبارین
هاوشێوەی ئەمساڵ بێت ئەوە ئەو گرفتەیە کە دەبێت گرنگی پێبدرێت‌و حکومەت‌و لایەنەکان
بیکەنە دیالۆگ‌و گەڕان بەشوێن چارەسەردا، وه‌ك ئه‌و وتى:"ئەگەر گرنگی پێنەدرێت
هەمووان گرفتار دەبین‌و ئاومان نابێت بۆ ژیانمان".
له‌و ڕوه‌شه‌وه
داوا لەحکومەت‌و وەزارەتەکان‌و پارێزگاری سلێمانی ده‌كرێت گرنگی بەو بابەتە بدەن‌و
پلانی ساڵی داهاتوو لەئێستاوە دابنێن لەسەر هەمان ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵ وەکو خۆئامادەکردن‌و
چارەسەر دۆزینەوە بۆ ساڵی داهاتوو.
سەرباری ئەوەی کەرێژەی ئاوی بەنداوەکان بە
رێژەیەکی زۆر کەمیکردوەو بوەتە مەترسی لەسەر داهاتوی ئاوی سەرزەوی، هاوکات ئەو
ئاوەی کە لە بەنداوەکاندایە و بەکار دەهێنرێت بۆ خواردنەوە و پێداویستیەکانی تری
ڕۆژانەی هاولاتیان بە قسەی بەشێک لە پەرلەمانتاران ئاوەکە پیسبوەو چەند مادەیەکی
تیکەڵاو بوە کە بونەتە مەترسی بۆ سەر ژیان و تەندروستی هاوڵاتیانی ناوچەکە.
ئەوەتا عەلی حەمەسالح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌یاداشتێكدا
كه ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كردوه ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، پاشماوەی
پاڵاوگە و گۆڕەپانی نەوت و تێزابی تانجەرۆ و سلێمانی و ئێران دێتە دەریاچەی دەربەندیخانه‌وه،
کە بڕێکی زۆر قوڕقوشمی تێدایە و بەپێی پشکنینەکان ئاوەکە نەک بۆ خواردنەوە ، بەڵکو
بۆ ھیچ بەکارھێنانێک نابێت و نەخۆشی پێست دروستدەکات.
هەموو ئەمانە دەرخەری ئەو مەترسیەن کە دەیسەلمێنێت ئاسایشی ئاوی هەرێم بە
گشتی و سلێمانی بە تایبەتی لە ژێر هەڕەشەیەکی جدیدایە، هەم لە ناوخۆ هەم لە
دەرەوە، بۆیە شارەزایان و پسۆران و خەمخۆرانی بوارەکە هۆشداری دەدەنە حکومەت بۆ
ئەوەی هەرچی زووە بیر لە پلان و بەرنامەیەکی تۆکمە بکاتەوە بۆ کەمکردنەوەی ئەو
مەترسیانەو ڕەواندنەوەی ئەو هەڕەشانەی کە لەسەر ژیان و تەندروستی هاوڵاتیان هەیە
بە هۆی قەیرانی ئاوەوە.