شارپرێس:
سەردانهكهى محەمەد جەواد زەریف وەزیری درەوەی ئێران بۆ بەغدا لهئاژانسه جیهانیهكاندا بایهخى پێدراو زانیارى گرنگیشى لهبارهوه ئاشكراكرا، ئەسۆشەیتدپرێس بهپشتبهستن بهزانیارى سهرچاوهكانى خۆى جهختیكردۆتهوه، "ئهو سهردانه لەچوارچێوەی هەوڵەکاندایە بۆ دەستپێگەڕێکی نوێی دانوستانی نێوان هەردوو وڵاتی نەیاری ناوچەکە (سعودییەو ئێران)، ئەویش لەژێر چاودێری لایەنی عێراقیی.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "ئەسۆشەیتد پرێس" ئاماژە بەلێدوانێکى وهزیرى دهرهوهى ئێران كراوه کە تێیدا پێشوازیی لەڕۆڵی کاریگەریی عێراق لەناوچەکەدا کردووەو هیواشی خواستووە ڕۆژ بەڕۆژ ڕۆڵو کاریگەری عێراق لەپێناو سەقامگیرکردنی ناوچەکە زیاتربێت.
لەبەشێکی تری ڕاپۆرتی ئاژانسەکەدا هاتووە، "عێراق هەوڵدەدات واپیشانی بدات کە سیاسەتی دەرەکییەکەی لەسەر بنەمای هاوسەنگیی لەگەڵ ئێرانو سعودییە داڕێژراوە، هەرچەندە پارتە سیاسییەکانی عێراق پەیوەندی توندوتۆڵیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەیە".
ههروهك ئهوهش زۆر بهگرنگ زانراوه كه ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانی هەوڵەکانی عێراق بەمەبەستی کەمکردنەوەی گرژییە تائیفییەکانی ناوچەکە بکات.
ئەسۆشەیتدپرێس باسى لهوهشكردوه، سەردانەکەی وەزیری دەرەوە بۆ بەغدا هاوکاتە لەگەڵ درووستبوونی هەڵڵایەکی میدیایی لەناو ئێران بەهۆی دزەکردنی تۆمارێکی دەنگی زەریف کە تێیدا باس لەدابەشبوونی سیاسیەتی دەرەوەی ئێرانو چەندین پرسێكى تر دەکات، کە هۆکارەکەی بۆ دەستتێوەردانەکانی قاسم سولهیمانى فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس دەگێڕێتەوە، ئەوە جگە لەباسکردنی چەندین پرسی تری تایبەت بەدۆخی عێراقو سوریا.
بهگوێرهى سهرچاوه میدیاییهكان، ڕۆژی 9ى ئهم مانگه شاندێکی سعوودیی بەنهێنی لەناوچەی سەوزی بەغدا چاویان بەشاندێکی ئێرانیی کەوتووە کە تێیدا باس لەچەندین بابەتی وەک هێرشی حوسییەکان بۆسەر سعودییەو پشتیوانیکردنی ڕیاز لەگفتوگۆکانی ڤییەننای تایبەت ڕێککەوتننامەی ناوەکیی کراوە.
هەروەک چوارشەممەی ڕابردوو، ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرایکرد، ئێرانو سعوودییە نیازیان هەیە لەم مانگەدا دانوستانی ڕاستەوخۆی زیاتر ئەنجامبدەن، بەڵام بێئەوەی کاتی ئەو کۆبوونەوەو دیدارانە دیاریبکات.
سەرچاوەکان دەڵێن، "ئامانج لەو گفتوگۆیانە کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئێرانو سعوودییەیە کە سەرەنجام ڕۆڵی دەبێت لەزیاتر سەقامگیرکردنی ناوچەکەدا".
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی