شارپرێس:
بەهۆی ئەو ئەنجامە خراپانەی یانەی یۆڤانتۆس لە خولی
ئیتاڵی لە ژێر سەرپەرشتی ئەندریا پێرلۆی ڕاهێنەر بەدەستی هێناوە، هەڕەشەی كوشتن لە
نیكۆڵۆی كوڕی دەكرێت.
پێگەی تۆتۆ میركاتۆ باسی لەوە كردووە: نیكۆڵۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی
ئینستاگرام نوسیویەتی: لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە نامەم بۆ هاتووە دەڵێت:
"پێویستە خۆت و باوكت بمرن".
نیكۆڵۆ ئەو كەسانە بەتاوانبار دەزانێت كە نامەی لە تۆڕە
كۆمەڵایەتییەكانەوە بۆ دەنێرن، دەڵێت: "من تەمەنم 17 ساڵە، هەموو ڕۆژێك نامەی
لەوجۆرەم بۆ دێت بەس لەبەر ئەوەی كوڕی ڕاهێنەرێكم".
لە كۆتا یاری یۆڤانتۆس لە هەفتەی 33 ی خولی ئیتاڵی،
یانەی خانمە پیرەكە ڕووبەڕووی فیرۆنتینا بۆیەوە و ئەنجامی یارییەكە 1-1 بوو، لە
ئێستادا یۆڤانتۆس بە 66 خاڵ. لە ڕیزبەندی پێنجەمی خولی ئیتاڵییە.
ڕەنج ڕەسوڵ