مێژووی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ غەڕناتە

وەرزش

29/04/2021‌ 867 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەچوارچێوەی ڕكابەرێتییەكانی هەفتەی 33 ی خولی ئیسپانی، ئەمشەو یانەی بەرشەلۆنە و غەڕناتە كاتژمێر 8:00 بەكاتی هەولێر ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.

بەرشەلۆنە لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندییەكە دێت و خاوەنی 71 خاڵە و تەنها دوو خاڵ لە ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە دوورە، غەڕناتە لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندییەكە دێت و 42 خاڵی هەیە.

تا ئێستا بەرشەلۆنە و غەڕناتە 49 جار ڕووبەڕووی یەكتر بوونەتەوە، بەرشەلۆنە 39 یاری بردووەتەوە، غەڕناتە 6 یاری بردووەتەوە و لە 4 یاری یەكسان بوون.

بەرشەلۆنە 129 گۆڵی لە غەڕناتە تۆمار كردووە، غەڕناتە 43 گۆڵی لە بەرشەلۆنە تۆمار كردووە، گۆڵكاری ئەم ڕووبەڕووبوونەوانە لیۆنێل مێسیە كە خاوەنی 14 گۆلە.

ڕەنج ڕەسوڵ