شارپرێس:
كۆمپانیای تۆیۆتای یابانی ئۆتۆمبێلی Sienna Woodland ی ڕاگەیاند،
كە یەكێكە لە جوانترین و كرداریترین ئۆتۆمبێلە خێزانییەكان.
درێژی ئۆتۆمبێلەكە بە نزیكەیی پێنج مەترە، لە شێوەی
ئۆتۆمبێلەكانی پێشووتری هەمان مۆدێل جیاواز و گەورەترە، ئۆتۆمبێلەكە لە زەوییەوە
بەرزە و دەتوانێت بەسەر ڕێگا سەخت و دژوارەكان بڕوات.
ناوەوی ئۆتۆمبێلەكە سێ ڕیز كوشنی تێدایە كە تایبەت بۆ
شەش كەس دروستكراوە، ئۆتۆمبێلەكە تایبەتمەندی گەرمی و ساردی كوشنەكانی هەیە و
پێشكەوتوترین سیستەمی مەڵتی میدیای لەسەرە.
ئۆتۆمبێلەكە تایبەتمەندی نەهێشتنی تەم و هەڵمی سەر
شوشەكانی هەیە، 10 پەڕەشوتی تێدایە كە سەرنشینان لە ئەگەری دروستبوونی پێكدادان
دەپارێزێت و كامێرای بۆ بینینی لاتەنیشتەكان هەیە.
ئۆتۆمبێلە نوێیەكەی تۆیۆتا خاوەنی بزوێنەرێكی هەجینە، كە
بەبەنزین فراوانییەكەی 2.5 لیترە و كێشی 192 ئەسپی هەیە، بە كارەباییش كێشی 182
ئەسپی هەیە.
ڕەنج ڕەسوڵ