پەرلەمانتارێگ لەرێگەى شارپرێسەوە مووچەیەکى مانگانە بۆ ماڵە هەژارێک دابین دەکات

ڤیدێۆ

03/05/2021‌ 1276 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شارپرێس بەردەوامە لە گەیاندنی خەم و ئازارەکانی هەژاران و ئەمجارە بەرنامەی"میوانی تۆین"و لەگەڵ هەڵکەوت لالە ئەنوەر ماڵە هەژارێکی دیکە بەسەر دەکاتەوە.
لەم بەرنامەیەدا خێزانێکى هەژارى کەمدەرامەت لەرێگەى شارپرێسەوە داواى هاوکارى و بە هاناوەچوون دەکات و "هیوا"کە هاوسەرگیرى کردوە ماوەى ١٠ ساڵە بەدەست نە خۆشیەوە دەناڵێنێت و رۆژ بەرۆژ نەخۆشییەکەشى خراپتر دەبێت. 

هیوا بەدەم گریانەوە داواى بە هاناوە چوون دەکات و دەڵێت، چاوم باش نابینێت و گوێم باش نابیستم و کەم کەس لە قسەکانم تێدەگات، بۆیە داوا لە خێرخوازان دەکەم بە هانامەوە بێن.

هاوسەرەکەشى باس لەوە دەکات، هیوا دڵی نەخۆشەو رۆژانە خۆم دەستى بگرم کە بڕوات بۆ شوێنێک، ئێستا رۆژ بەرۆژ جەستەى لەکار دەکەوێت و قورس دەبێت منیش توانام نییە هەڵیبگرم.

پەرلەمانتار هەڵکەوت لالە ئەنوەر بەڵێنی بەو خێزانەدا تا ئەو پەرلەمانتار بێت کرێی مانگانەى خانووەکەیان بۆ دابین بکات و مانگانەش بڕێک مووچەیان بۆ ببڕێتەوە و داواى پەرلەمانتاریش بەپێی توانای خۆی هاوکاریان بکات.

ئەو پەرلەمانتارە داوا لە حکومەت و پەرلەمان دەکات لەرێی پرۆژە یاسایەکەوە هاوکارى کەسانى نەخۆشى وەکو هیوا بکرێن و هەمو  خەرجى و پێداویستیەکیان بۆ دابین بکرێت.