حزبە کوردییەکانی باکوری کوردستان دژی تورکیا هاتنە دەنگ

کوردستان

04/05/2021‌ 1217 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارتە کوردییەکانی باکووری کوردستان دژ بەئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان دەستیان بە ناڕەزایەتی دەربڕین کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە هەریەکە لە پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) پارتی دیموکراتی کوردستان (باکوور) پێل کورد، پارتی سۆسیالیستی کوردستان (پەسەکە) و حەرەکەتی دیموکراتی کوردستان  (تەڤگەر)  هاوبەشیان لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێن "دەوڵەتی تورکیا چەند ساڵێكە لە سێ پارچەی کوردستاندا شەڕی داگیرکاری بەڕێوەدەبات".

ئەو پارتانە داوایان لەپەکەکە کردووە بۆ ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنانە بیانوو نەدات بە دەست دەوڵەتی تورکیا.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە ئەو پارتانە دەڵێن "پێش هەموو شتێک ئەو شەڕە شەڕێکی ناڕەوایە و داگیرکاریش تاوانێکی مرۆڤایەتییە، هەروەها ئەم شەڕە نایاساییە و ئامانج لێی لەباربردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد و رێگریکردنە لە تێکۆشانی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان".