وەزارەتى شەهیدان لەسەر مووچەى زیندانیانی سیاسى بڕیارێکى نوێی راگەیاند

کوردستان

04/05/2021‌ 682 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ لەنوسراوێکدا بریاریداوە کە مینجه‌ی مانگانه‌ی 639 زیندانی سیاسی خه‌رج ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌ كه‌ واژووی عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمودی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی له‌سه‌ره‌ هاتووە،  پاش وردبینی و پێداچوونەوە بە لیستی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی بریاردرا بە بەردەوامبوون و خەرجکردنی مینحەی مانگانەی 639 زیندانی سیاسی وەک وەجبەی یەکەم.

زیندانیە سیاسیەكانی هەرێم ژمارەیان زیاتر لە 22 هەزار كەسەو وەجبەی یەك تا وەجبەی هەشت كە ژمارەیەن پێنج هەزارو 162 كەسە مووچەی مانگانەیان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بۆ بڕدراوەتەوە، بەپێی یاسا بۆ ماوەی 10 ساڵ پێیان دەدرێت